مەسعود پزیشکیان: بڕیارمانداوە هێرش نەکەینە سەر هیچ دراوسێیەک
SNN – تایبەت
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکی فەرمیدا کە ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکەی کرد، وەرچەرخانێکی نوێی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە تاران بڕیاریداوە کۆتایی بە ناکۆکییەکان لەگەڵ دراوسێکانی بهێنێت و پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستا.
بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بۆ هێرشنەکردن
پزیشکیان ئاشکرای کرد کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کاتیی ئێران بڕیارێکی چارەنووسسازی دەرکردووە و تێیدا جەخت کراوەتەوە کە ئێران هێرش ناکاتە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ. ڕاشیگەیاند: “ئەم بڕیارە جێگیرە و تەنیا لە یەک حاڵەتدا دەگۆڕێت، ئەویش ئەگەر ئەو وڵاتانە پێشوەختە هێرش بکەنە سەر خاکی ئێران.”
پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان
سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پابەندە بە هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەما مرۆییەکان و وتی: “تاران هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا نییە و دەمانەوێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافەکان مامەڵە بکەین، بەڵام هیچ لایەنێکیش مافی ئەوەی نییە مافە نیشتمانییەکانی ئێران پشتگوێ بخات.”
داوای یەکڕیزی و بەردەوامیی بەرگری
لە بەشێکی تری وتارەکەیدا، پزیشکیان داوای لە گەلی ئێران کرد هەموو ناکۆکییە ناوخۆییەکانیان وەلانێن و بەوپەڕی تواناوە بەرگری لە خاکەکەیان بکەن، ڕاشیگەیاند: “خۆڕادەستکردن بژاردەی ئێمە نییە و ڕێگە نادەین خەونی دوژمنەکانمان بەدی بێت، بەڵکو تا دوا هەناسە بۆ دەرهێنانی وڵات لە قەیرانی ئێستا بەردەوام دەبین.”
داوای لێبوردن و کاری هاوبەش بۆ ئاسایش
لە هەنگاوێکی دیپلۆماسی بێپێشینەدا، سەرۆککۆماری ئێران داوای لێبوردنی لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند، خوازیاری کارکردنی هاوبەشن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی. دووپاتیشی کردەوە کە پێکەوە کارکردن لەگەڵ دراوسێکان تەنیا ڕێگەیە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









