عەمرو موسا: ئەوەی روودەدات سەرکێشیی نەتەنیاهۆ نییە، ستراتیژیی ئەمریکایە

SNN-
ئەمینداری پێشووی کۆمکاری عەرەبی هۆشداری دەدات، هێرشەکان بۆ سەر ئێران بەشێکن لە پلانێکی گەورەی ئەمریکا بۆ گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەڵێت: “ئیسرائیل دەیەوێت سەرکردایەتیی ناوچەکە بکات.”
پلانێکی ئەمریكی بە سەرکردایەتیی ئیسرائیل
عەمرو موسا، ئەمینداری پێشووی کۆمکاری عەرەبی لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاندووە: “هێرشی ئێستا بۆ سەر ئێران تەنیا سەرکێشییەک نییە کە نەتەنیاهۆ ئەمریکای بۆ کێش کردبێت، بەڵکو هەنگاوێکی ستراتیژیی ئەمریکییە و پلان بۆ داڕێژراوە.”
بە بڕوای موسا، واشنتن دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت بۆ نەزمێکی نوێی جیۆپۆلەتیکی کە “ئیسرائیل سەرکردایەتیی دەکات.”
پێکدادانی بەرژەوەندییەکان لەگەڵ چین و ڕووسیا
عەمرو موسا ئاماژە بەوە دەکات، ئەم نەزمە نوێیە بە ئاسانی لەدایک نابێت، چونکە ڕاستەوخۆ بەر بەرژەوەندیی زلهێزەکان دەکەوێت، بەتایبەتی:
چین: پڕۆژەی “پشتێن و ڕێگا” کە بە جیهانی عەرەبیدا تێدەپەڕێت.
ڕووسیا: بوونی سەربازی و بەرژەوەندییەکانی مۆسکۆ لە ناوچەکەدا.
سیناریۆی خۆکوژیی ئێران
سەبارەت بە هەڵوێستی تاران، عەمرو موسا دەڵێت: “پێدەچێت ئێران ئامادە نەبێت خۆی رادەست بکات وەک ئەوەی ترەمپ داوای دەکات.”
ئەو هۆشداری دەدات کە دۆخەکە بەرەو سیناریۆی “خۆکوژی” دەچێت بەو لۆژیکەی دەڵێت “بەسەر من و دوژمنەکانمدا بڕوخێت”، بۆیە داوا دەکات هەڵوێستی عەرەبی بۆ پشتیوانی لە وڵاتانی کەنداو یەکگرتوو بێت.
پرسی “مان و نەمان” بۆ عەرەب
ئەمینداری پێشووی کۆمکاری عەرەبی پەیامێکی توند ئاڕاستەی وڵاتانی عەرەبی دەکات و دەڵێت: “کۆبوونەوەی سبەینێی کۆمکاری عەرەبی دەبێت لە روانگەی (دەبین یان نابین) قسە لەسەر دۆخەکە بکات.”
عەمرو موسا جەخت دەکاتەوە، ئەگەر عەرەب دیدێکی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەم گۆڕانکارییانە نەخاتەڕوو، ئەوا کۆبوونەوەکەیان “هیچ بایەخێکی نییە.”
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









