مەسعود پزیشکیان: ئێران هەرگیز سەر بۆ ستەم دانانەوێنێت و وەڵاممان بۆ هەر دەستدرێژییەک توند دەبێت

SNN-
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیامێکدا جەختی لە ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەی و رایگەیاند، ئێران لە رابردوودا لە بەرانبەر زوڵم و چەوسانەوەدا چۆکی دانەداوە و لە داهاتووشدا هەرگیز کارێکی لەو شێوەیە ناکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە دوژمن هەوڵی نانەوەی فیتنە و دروستکردنی جیاوازی لە نێوان ئێران و وڵاتانی تردا دەدات، بەڵام جەختی کردەوە، کە تاران پەیوەندییەکی برایانەی لەگەڵ دراوسێکانیدا هەیە.
پزیشکیان هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و رایگەیاند، ئەگەر خاکی هەر وڵاتێک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت، ئەوا ناچار دەبن بە توندی وەڵامی ئەو سەرچاوەیە بدەنەوە.
دەشڵێت، “ئێمە بە هێزەوە لە بەردەم هەر کەسێک دەوەستینەوە، کە دەستدرێژی بکاتە سەر وڵاتەکەیان و وەڵامێکی کوشندەیان دەبێت.”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پزشکیان رەخنەی توندی لە ئەمریکا و ئیسرائیل گرت سەبارەت بە جەنگی غەززە و دەڵێت؛ ئایا ئەمریکا و ئیسرائیل شەرم ناکەن لە کوشتنی ئەو هەموو منداڵە و گیانلەدەستدانی زیاتر لە 50 هەزار منداڵ لە غەززە؟
سەرۆککۆماری ئێران، دوپاتیشیکردەوە، یەکڕیزی گەلی وڵاتەکەی و یەکدەستی و یەکگرتوویی، کلیلی سەرەکیی تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و روبەڕوبوونەوەی زوڵمە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









