
دۆناڵد ترەمپ
SNN-
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس، دۆناڵد ترەمپ جەختی لە بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کردەوە و رایگەیاند، کە هێزەکانیان لە ئێران کارێکی “سەرسوڕهێنەر”یان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، تواناکانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان تێکشکاندووە و هێزی دەریایی ئەو وڵاتەشیان نوقم کردووە، بە جۆرێک کە دەڵێت؛ ئیتر هیچیان بۆ نەماوەتەوە.
ترەمپ باسی لە هەژموونی ئێران لە ناوچەکە کرد وتی، کە عەلی لاریجانی، بەرپرسی باڵای ئێران، پلانی هەبووە بۆ زاڵبوون بەسەر تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵام بەهۆی گوشار و سیاسەتەکانی ئەوەوە، لاریجانی ناچار بە تەسلیمبوون بووە لە بەرانبەر ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکەدا.
دەشڵێت؛ گەشبینە بە سەرکەوتنێکی خێرا لە ئێران، کە هاوشێوەی پێشتر نەبینرابێت.
سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتانی هاوپەیمانیش، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە بۆ ئەوان گرنگ نییە هاوپەیمانەکان چی دەکەن و دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بڕیار بدەن، چونکە بە وتەی ئەو وڵاتە دڵسۆزەکان، لەم جەنگەدا لەگەڵ ئەمریکادان.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









