
SNN-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ رۆژی جیهانیی ژنان رایدەگەیەنێت، زیادکردنی ڕۆڵی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا بە ئەرکی خۆیان دەزانن و دەڵێت: “دەبێت دوور لە دروشم کار بۆ ژیانێکی باشتر بۆ ژنان بکەین”.
پیرۆزبایی و ڕێز
لە پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی گەرم لە ژنانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات. هاوکات هیوای سەلامەتی بۆ دەخوازێت و بە ڕێزەوە باسی ئەو ژنانە دەکات کە لەپێناو ماف و یەکسانیدا قوربانییان داوە.
کاری کردەیی نەک دروشم
سەرۆکی یەکێتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە نەهێشتنی جیاکاری و توندوتیژی ئەرکی هەمووانە. ئەو دەڵێت نابێت تەنیا بە دروشم قسە بکەین، بەڵکو دەبێت هەنگاوی کردەیی بنێین بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بۆ ژنانی کوردستان دابین بکەین و بەرگری لە ماف و ئازادییەکانیان بکەین.
بەڵێنەکەی یەکێتی بۆ ژنان
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکات کە لە ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، بە ئەرکی خۆیانی دەزانن ڕێگە بۆ ژنان خۆش بکەن تا لە ناوەندەکانی بڕیار و دەسەڵاتدا بەشداربن. لە کۆتایشدا پەیامێکی دڵنیایی دەداتە ژنان و دەڵێت: “وەک هەمیشە پشتیوان و پاڵپشتتانم”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









