
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
SNN
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگهیاند، ئێران و تاقمە چەکداره تیرۆریستییەکان بەردەوامن لە دروستكردنی مەترسییەکی بەرچاو بۆ سەر سەلامەتی گشتی، بانگەوازی هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی ئەمریکی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا کراوە، هەربۆیە بە زووترین کات خاکی عێراق جێبهێڵن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئازار، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، “سەلامەتی و ئاسایشی هاووڵاتییانی ئەمریکا گرنگییەکی سەرەکی هەیە بۆ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕوبیۆ و تەواوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئێمە کار لەسەر بژاردەی زیادە دەکەین بۆ هاوکاریکردنی ئەو ئەمریکییانەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێدەهێڵن، لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و پابەندین بە پێدانی زانیاری و هاوکاری لە کاتی خۆیدا بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکی”.
هاوکات، داوا لە هەموو ئەمریکییەکان دەکەین کە وریا بن و ڕێنماییەکانی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان جێبەجێ بکەن و پێداچوونەوە بە دوایین ڕێنماییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکادا بکەن، سەلامەتی ئێوە لە پێشینەی کارەکانمان دەمێنێتەوە، هەر بژاردەیەکی نوێی ڕۆشتن لەگەڵ ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە ئارەزوی ڕۆشتنیان هەیە، هاوبەش دەکرێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی نوێترین زانیارییەکانتان کە پێویستە بۆ بڕیاردانی ئاگادارانە سەبارەت بە سەلامەتیتان”.
جەختدەکاتەوە، “ئێران و تاقمە چەکداره تیرۆریستییە گرێدراوەکانی بەردەوامن لە دروستكردنی مەترسییەکی بەرچاو بۆ سەر سەلامەتی گشتی، بانگەوازی هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی ئەمریکی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا کراوە، ئەو هۆتێلانەی کە بیانییەکان زۆر سەردانی دەکەن و چهند شوێنێكیش له هەرێمی کوردستانیش کراونەتە ئامانج”.
جارێکی تر باڵیۆزخانەکە رایدەگەیەنێت، هاووڵاتییانی ئەمریکی لە عێراق بە توندی ئامۆژگاری دەکرێن کە بە زووترین کات وڵات بەجێبهێڵن، ئەو ئەمریکییانەی کە خۆیان بڕیاردهدهن نەڕۆن، پێویستە ئامادەبن لە شوێنێکی پارێزراودا بۆ ماوەیەکی درێژ لە شوێنی خۆیان بمێننەوە، پێویستە دابینکردنی خۆراک و ئاو و دەرمان و شتە سەرەکییەکانی دیکەیان هەبێت.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، “لە ئێستادا گەشتە بازرگانییەکان لە عێراقەوە بەڕێوەناچن. ڕێگای وشکانی هەیە بۆ ئوردن، كوهیت، سعودیە و تورکیا، زۆربەی دەروازە سنورییە وشکانییەکان کراوەن، بەڵام لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا دابخرێن، لە ئێستادا گواستنەوەی زەمینی ناوخۆیی کاردەکات، ئەمریکییەکان پێویستە بەجدوی بیر لە ڕۆشتن بکەنەوە لە ڕێگەی یەکێک لەو ڕێگا وشکانییەوە ئەگەر پێیان وایە سەلامەتە”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









