بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەگەر بەغدا رێکار نەگرێتەبەر، خۆمان مامەڵە لەگەڵ هێرشکەران دەکەین

SNN-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ناوی ئەو گرووپ و لایەنانەیان داوەتە بەغدا کە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان، هاوکات هۆشداریش دەدات ئەگەر حکومەتی عێراق ڕێگرییان لێنەکات، خۆیان ڕاستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.
هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی هەرێم
بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا تەواوی هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان خستووەتەگەڕ و لە ئاستی باڵادا گفتوگۆیان لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران، ئەمریکا و تورکیا کردووە. ئامانجی ئەم گفتوگۆیانەش پاراستنی هەرێمی کوردستان بووە لەو دۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکەی پیادا تێدەپەڕێت. هەروەها دەڵێت: “دوای قسەکانی سەرۆک ترەمپ و سەرۆک پزیشکییان، چاوەڕوانین ئاڵۆزییەکان لە هەرێم دووربخرێنەوە”.
ناوی هێرشکەران دراوەتە بەغدا
سەبارەت بەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، سەرۆکی یەکێتی ئاشکرای کرد کە ناوی ژمارەیەک لەو کەس و لایەنانەیان ڕادەستی حکومەتی عێراق کردووە کە دەستدرێژی دەکەن. بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت: “چاوەڕێین بەغداد هەنگاوی جددی بنێت، دەزانم هاوڕێکانمان لەوێ هەوڵ دەدەن، بەڵام ئەگەر رێکار نەگیرایە بەر، ئەوا ئێمە خۆمان مامەڵەی لەگەڵ دەکەین”.
سوپاسی خۆڕاگریی خەڵک
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، بافڵ تاڵەبانی سوپاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات کە لەم چەند شەو و ڕۆژە ناخۆشەدا خۆڕاگر بوون و لە دۆخەکە تێگەیشتوون. جەختیش دەکاتەوە کە عێراق خاوەنی مێژوویەکی مەزنە و دەبێت هەوڵەکان بۆ سەقامگیری و ئاشتی بن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
55 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
55 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









