دۆناڵد ترەمپ لەبارەی موجتەبا خامنەیی: دڵخۆش نیم و با بزانین چی ڕوودەدات

SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە یەکەم کاردانەوەیدا بەرامبەر دیاریکردنی ڕێبەری نوێی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی گورزێکی کوشندەی لە تاران وەشاندووە و بڕیاری کۆتاییهێنان بە جەنگیش بە هاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل دەدات.
کاردانەوە بەرامبەر ڕێبەرە نوێیەکە
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی “فۆکس نیوز” ڕایگەیاند، بە هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری نوێی ئێران دڵخۆش نییە. هاوکات لە لێدوانێکی دیکەدا بۆ ڕۆژنامەی “زە تایمز ئۆف ئیسرائیل” لەبارەی هەمان پرس، بە کورتی گوتی: “با بزانین چی ڕوودەدات”.
هەڵسەنگاندنی تواناکانی ئێران
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی گورزێکی کوشندەی وای لە ئێران وەشاندووە کە هیچ دەوڵەتێکی دیکە نەیدەتوانی ئەوە بکات. ترەمپ باسی لەوەش کرد کە ئێستا ترس لە ئێران لای وڵاتانی ناوچەکە نەماوە، بەڵام جەختی کردەوە کە هێشتا بەشێک لە تواناکانی ئەو وڵاتە ماون. بەپێی گوتەی ترەمپ، ئێران لە 4 مانگی ڕابردوودا 1200 مووشەکی ئاراستەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
بڕیاری کۆتاییهێنان بە جەنگ
لەبارەی ڕاگرتنی هێرشەکان، ترەمپ ڕایگەیاند کە بڕیاری کۆتاییهێنان بە جەنگ لە دژی ئێران، بڕیارێکی هاوبەش دەبێت لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. ئەو جەختی کردەوە کە لە کاتێکی گونجاودا بڕیارەکە دەدات و ڕەچاوی هەموو لایەنەکان دەکات. لە وەڵامی ئەوەشدا کە ئایا پێویست دەکات ئیسرائیل دوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا بەردەوام بێت، گوتی: “پێموایە پێویست ناکات”.
ماوەی پێشبینیکراوی جەنگەکە
سەرەڕای ئەوەی ترەمپ خۆی کاتی کۆتاییهاتنی جەنگی دیاری نەکرد، بەڵام کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت جەنگی ئێران 4 بۆ 6 هەفتەی دیکە بخایەنێت. ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر ئەو و نەتانیاهۆ نەبان، ئێران دەیتوانی ئیسرائیل لەناو ببات
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
18كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









