ئێران: بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزە تاوانی جەنگە و مەترسی بۆ سەر ملیۆنان کەس دروست دەکات

0
249

SNN –

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هۆشدارییەکی توند دەدات سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزە و کۆگاکانی سووتەمەنی و ڕایدەگەیەنێت، ئەم هێرشانە تەنیا سنوورەکانی ئێران ناگرێتەوە، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ژینگەی تەواوی ناوچەکە.

“تاوانی جەنگ و دژی مرۆڤایەتی”

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر گەلی ئێران لە ڕێگەی هێرشی بە ئەنقەست بۆ سەر ژێرخانی وزە، چووەتە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدارەوە. بەقایی ئەو هێرشانەی بە “تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی” ناوبرد و جەختی کردەوە کە ئەمە پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

جەنگێکی کیمیایی بەئەنقەست

سەبارەت بە زیانە تەندروستی و ژینگەییەکان، بەقایی ڕایگەیاند:

“بەهۆی بۆردوومانکردنی کۆگاکانی سووتەمەنییەوە، ماددەی ژەهراوی و مەترسیدار لە هەوادا بڵاوبوونەتەوە. ئەمە وەک جەنگێکی کیمیایی بەئەنقەست وایە کە ڕاستەوخۆ ژیانی خەڵک ژەهراوی دەکات و ژینگە بەرەو وێرانبوون دەبات.”

کارەساتەکە سنوورەکان دەبەزێنێت

، وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریی دا کە لێکەوتەکانی ئەم کارەساتە مرۆیی و ژینگەییە تەنیا لە ناو سنوورەکانی ئێراندا قەتیس نامێننەوە. بەڵکو بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازە ژەهراوییەکان و کاریگەرییە ژینگەییەکان، ژیانی ملیۆنان کەس لە وڵاتانی دراوسێ و تەواوی ناوچەکە دەکەوێتە مەترسییەکی جددییەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this