دارایی عێراق: کورتهێنانی ساڵی 2025 گەیشتووەتە زیاتر لە 17 تریلیۆن دینار

مووچە
وەزارەتی دارایی فیدراڵ ڕاپۆرتی کۆتایی خەرجی و داهاتی ساڵی 2025ی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە داهاتی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و کورتهێنانی بودجەش بەراورد بە ساڵی پێشوو نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە.
خەرجییە گشتییەکانی ساڵی 2025
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی، کۆی خەرجیی گشتیی عێراق لە ساڵی 2025دا گەیشتووەتە 141,227,925,207,252 دینار. خەرجییەکان بەم شێوەیە دابەش بوون:
خەرجیی بەکاربردن: 119,163,668,159,155 دینار.
خەرجیی وەبەرهێنان: 22,064,257,048,000 دینار، کە دەکاتە 15.6%ی کۆی خەرجییەکان.
بەراورد بە ساڵی 2024، خەرجیی گشتیی عێراق بە بڕی 9.2 تریلیۆن دینار کەمی کردووە.
داهاتی نەوتی و نانەوتی
کۆی داهاتی عێراق لە ساڵی 2025دا گەیشتووەتە 124,185,235,754,307 دینار، کە بەم شێوەیە پۆلێن کراوە:
داهاتی نەوت: 109,207,744,884,692 دینار (88%ی تێکڕای داهات).
داهاتی نانەوتی: 14,977,490,869,615 دینار (12%ی تێکڕای داهات).
بەراورد بە ساڵی 2024، داهاتی گشتی 16.5 تریلیۆن دینار کەمی کردووە، کە زۆرترین کەمکردنەکە لە کەرتی نەوتدا بووە بە بڕی 18.3 تریلیۆن دینار، لە بەرامبەردا داهاتی نانەوتی بە بڕی 1.7 تریلیۆن دینار زیادی کردووە.
کورتهێنانی دارایی
ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە کە کورتهێنانی نێوان خەرجی و داهاتی عێراق لە ساڵی 2025دا گەیشتووەتە 17.1 تریلیۆن دینار. ئەمە لە کاتێکدایە کە کورتهێنانی ساڵی 2024 تەنیا 9.8 تریلیۆن دینار بووە، ئەمەش نیشانەی زیادبوونی کورتهێنانە بە ڕێژەیەکی بەرچاو.
پشکی هەرێمی کوردستان لە خەرجییەکان
ئەو خەرجییەی لە ساڵی 2025دا لەسەر هەرێمی کوردستان هەژمارکراوە، بڕی 10.7 تریلیۆن دینار بووە، کە زۆربەی هەرە زۆری بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران تەرخانکراوە. بەراورد بە ساڵی 2024، خەرجیی هەژمارکراو لەسەر هەرێمی کوردستان بڕی 368,982,859,011 دینار کەمی کردووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









