
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو ئەمڕۆ دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مامۆستایان و فەرمانبەران، بەڵام ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی كە مووچەكانیان گوازراوەتەوە بۆ سەر پرۆژەی هەژماری من لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە نەیانتوانی مووچەكانیان وەربگرن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پارە لە ATMەكان نییە.
ئاسۆ عەلی، یەكێك لە مامۆستایانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی وابڕیار بوو ئەمڕۆ مووچەی مانگی دوو وەربگرین، بەلام تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ نە پارەی مووچەكانمان خراوەتە سەر حسابەكانمان نە ATMەكانیش پارەیان تێكراوە بۆ دابەشكردنی مووچە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ چەند جارێك چووینەتە بەردەم ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە لەهەڵەبجە بەلام كارمەندانی پرۆژەی هەژماری من لە بەردەم ATMەكان نین و هاوكات ئەو ئامێرانە كارەباشیان بۆ دابیننەكراوە.
ئەو مامۆستایەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە چەند مامۆستایەك پەیوەندیمان بە یەكێك لە بانكە بەشداربووەكانی پرۆژەی هەژماری منەوە كرد، ئەوەیان پێراگەیاندین كە بەهۆی ئەم بارودۆخەوە هاتووەتە ئاراوە تا ئێستا نەمانتوانیوە ATMەكانی هەڵەبجە كارابكەین و پارەیان بۆ دابین بكەین، بۆیە هەوڵدەدرێت لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەو گرفتە چارەسەر بكەن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









