
دیمهنێك له لافاو له شارى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بارانی بەهێز بەڕێوەیە و ئەگەری تاوەباران و دروستبوونی لافاو هەیە، هەفتەی داهاتوو بڕی بارانەکە زۆر زیاتر دەکات.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارین و هەورە بروسکەی بەهێزو تەرزە، تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی دووبارە چالاکبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستەوە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی بارستە هەوری زەبەلاحی باراناوی کە بەهەوری سوپەرسێڵ ناسراوە، زۆرترین تاوەبارانی خێرای بەلێزمە دەبارێنێت بەدڵنیاییەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
وتوویەتی: چەقی بارانبارینەکە دەکەوێتە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت و پێشبینی دەکرێت بڕێکی زۆر باران ببارێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









