
سوپای پاسدارانی ئێران
SNN
وتەبێژی سوپای پاسداران، عەمید عەلی محەممەد نائینی، لە وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپدا ڕایگەیاند کە بانگەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا هەوڵێکە بۆ ڕاکردن لە فشارەکانی جەنگ، دەڵێت “ترەمپ دەیەوێت لە فشارە دەروونییەکان رزگاری ببێت”.
عەمید عەلی، وتەبێژەکەی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، ترەمپی تاوانبار دوای شکستە شەرمەزارکەرەکان لە جەنگدا، بە فێڵ و تەڵەکە دەوێت دەستکەوتی سەربازیی خەیاڵی دابهێنێت و ڕای گشتی بخەڵەتێنێت بۆ ئەوەی لە فشارە دەروونییەکان ڕزگاری بێت. دووپاتیشی کردەوە کە “هەرچی لە ترەمپمان بینیوە تەنها درۆ بووە، بڕیاری کۆتایی جەنگیش لای ئێمەیە و موجتەبا خامنەیی بڕیاری لەسەر دەدات”.
ئاماژەبەوەدەکات، لە کاتێکدا ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەکات کە کەشتییە بازرگانی و سەربازییەکان بە ئاسانی بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، بەڵام لە ڕاستیدا کەشتییە جەنگییەکان و بەلەم و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا، لە ترسی موشەک و درۆنە بەهێزەکانی ئێران، زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە ناوچەکە دوور کەوتوونەتەوە.
بۆ کردنەوەی گەرووی هورمزیش ئاشکرایکردووە، لە ئەمڕۆوە هەر وڵاتێک باڵیۆزەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل لە خاکەکەی دەربکات ئەوا دەتوانێت بە گەرووی هورمزدا هاوچۆ بکات بەبێ هیچ ترس و دوودڵییەک
سەبارەت بە دۆخی سەربازانی ئەمریکا وتەبێژەکەی پاسداران وتوویەتی “ترەمپ دەڵێت بارودۆخی سەربازەکانی لە ناوچەکەدا ئاسایی و نموونەییە، بەڵام لە ڕاستیدا سەربازە ئەمریکییەکان لە بنکە سەربازییەکانیان ڕایانکردووە و بە جانتاکانیانەوە لە شارەکانی ناوچەکەدا بڵاوبوونەتەوە و هەندێکیشیان پەنایان بۆ هۆتێلەکان بردووە.”
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









