کوڕەکەی پزیشکیان: موجتەبا خامەنی بریندارە، بەڵام سەلامەتە

-SNN
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاماژە بەوە دەکات، کە چەند ڕۆژێکە موجتەبا خامنەیی وەک جێگرەوەی باوکی بۆ پۆستی ڕابەری باڵای ئێران دەستنیشانکراوە، بەڵام تا ئێستا لە هیچ دەرکەوتنێکی ڤیدیۆیی یان شوێنێکی گشتیدا نەبینراوە و هیچ پەیامێکی نووسراویشی بڵاونەکردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە کە لە زاری سێ بەرپرسی ئێرانییەوە (بەبێ ناوهێنان) گواستوویەتییەوە، دوو هۆکاری سەرەکی لە پشت دەرنەکەوتنییەوەن کە بریتین لە:-
1-گومان دەکرێت هەر جۆرە پەیوەندییەک یان دەرکەوتنێک ببێتە هۆی ئاشکرابوونی شوێنەکەی و ڕووبەڕووی مەترسی ببێتەوە.
2- ئەو بەرپرسانە ئاشکرایان کردووە کە موجتەبا خامنەیی لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بریندار بووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی نەتوانێت لەم ماوەیەدا دەربکەوێت.
لای خۆیەوە یوسف پزیشکیان، کوڕی سەرۆککۆماری ئێران، کە هاوکات راوێژکاری حکومەتیشە، لە هەژماری خۆی لە تێلیگرام بڵاویکردەوە، “هەواڵی ئەوەم بیست کە بەڕێز موجتەبا خامنەیی بریندار بووە. لە چەند دۆستێکم پرسی کە پەیوەندییان هەبوو، پێیان وتم: سوپاس بۆ خودا سەلامەتە.”
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









