نەفتالی بینێت: ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر تورکیا

SNN –
نەفتالی بینێت، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی “بلۆمبێرگ” هۆشدارییەکی توند ئاراستەی ئەنقەرە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی دەستەوسان ناوەستێت بەرامبەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی نوێی ئیسلامی لە ناوچەکەدا.
بینێت دەشڵێت: کە ئیسرائیل ڕەنگە لە کۆتاییدا ناچاربێت پەنا بۆ “کردەوەی سەربازی” دژی تورکیا ببات، ئەگەر ئەنقەرە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل.
ناوبراو هۆشداری دەداتە ئەردۆغان لە دروستکردنی بەرەیەکی “ئیسلامی سوننە” کە (تورکیا، قەتەر، حەماس و جۆلانی) لەخۆ بگرێت، دەڵێت: “ئەمە وەک بلۆکێکی دوژمنکارانە دەبینین.”
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات کە دوای یەکلاییکردنەوەی ململانێکان لەگەڵ ئێران، دەبێت دڵنیابن لەوەی تورکیا گەمارۆیان نادات.
بینێت جەخت دەکاتەوە کە ئایندەی پەیوەندییەکان بەندە بە بڕیاری ئەنقەرە، ئەگەر ئاشتییان بوێت ئاشتی دەبێت، بەڵام ئەگەر پەنا بۆ “تیرۆر” بەرن، ئیسرائیل وەڵامی توندی دەبێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









