
SNN-
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانی بەسەرکردنەوەی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سەردەم، جەختی لە گرنگیی کلتوور و فیکر بۆ شار کردەوە و بەڵێنی پشتگیریکردنی ناوەندە رۆشنبیرییەکانی دا.
پەیوەندیی کلتوور و جەستەی شار
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد، شار تەنیا لە شەقام، بازاڕ و باڵەخانەکان پێکنایەت. ئەگەر ئەوانە جەستەی شار بن، ئەوا کلتوور، ئەدەب و چالاکییە هزری و رۆشنبیرییەکان روحی شار پێکدەهێنن. ناوبراو باسی لەوەش کرد، لەکاتێکدا باڵەخانەکان کۆن دەبن و لەکەڵک دەکەون، بەڵام کلتوور و بیرۆکە درەوشاوەکان شێوازی ژیان و رەفتاری نەوەکان لە داهاتوودا دیاری دەکەن.
بەسەرکردنەوەی دەزگای سەردەم و نووسەران
جێگری سەرۆکوەزیران خۆشحاڵیی خۆی بۆ بەسەرکردنەوەی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سەردەم و دیداری لەگەڵ نووسەر و رۆشنبیرانی سلێمانی دەربڕی. لە ناویشیاندا بە تایبەتی ئاماژەی بە مامۆستا رەئوف بێگەرد کرد، کە لە زیاتر لە 50 ساڵی ڕابردوودا خزمەتی گەورەی بە ئەدەب و رۆشنبیریی کوردستان کردووە.
پێشەنگکردنی سلێمانی لە ناوچەکەدا
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ئەرکی ئەوانە پشتگیریی دەزگای سەردەم و ناوەندە هاوشێوەکانی بکەن کە خزمەت بە ئەدەب دەکەن. ئاشکراشی کرد، لەمەودا بە هاوکاری لەگەڵ ئەو ناوەندانە هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ بووژانەوەی چالاکییە کلتووری و رۆشنبیرییەکان، بەو ئامانجەی سلێمانی وەک پایتەختی رۆشنبیری نەک تەنیا لەسەر ئاستی کوردستان، بەڵکو لەسەر ئاستی ناوچەکەش ببێتە پێشەنگ.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









