وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ دەستپێشخەرییەک بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ نەکراوە

عەباس عێراقچی
SNN
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “العربی الجدید رایگەیاندووە :ئامادەین بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە سەبارەت بەو ئامانجانەی کە لێیان دراوە، تەندروستی رێبەری باڵا باشە و ئەرکەکان رادەسپێرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە،هێرشەکانمان تەنها بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج، ئەمریکییەکان فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هاوشێوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهیدی ئێمەیان دروستکردووە، کە ناوی “لوکاس”ە، بەتەواوی هاوشێوەیەتی، هەروەها بۆ بەئامانجگرتنی پێگەكانی وڵاتانی عەرەبی بەکاردەهێنرێت.
وتوویەتی “تا ئێستا هیچ ناوچەیەکی مەدەنی و نیشتەجێبوونمان لە وڵاتانی ناوچەکە نەکردۆتە ئامانج، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ قەتەر، سعوودیە، عومان و وڵاتانی دراوسێ بەردەوامە.”
عێراقچی هەڕەشە دەکات و دەڵێت: “ئەگەر دامەزراوە وزەی ئێمە بکرێنە ئامانج، کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا دەکەینە ئامانج، داگیرکردنی دوورگەی خارگ هەڵەیەکی گەورەتر دەبێت لە هێرشکردنە سەری.”
سەبارەت بە کۆتایهاتنی جەنگ روونیکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ دەسپێشخەرییەکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئارادا نییە، پێشوازی لە هەر دەسپێشخەرییەکی ناوچەیی دەکەین کە ببێتە هۆی کۆتاییهێنانێکی دادپەروەرانە بە جەنگ، کۆتاییهێنان بە شەڕ پەیوەستە بە گەرەنتی دووبارە نەبوونەوەی و پێدانی قەرەبوو.
لەبارەی گەرووی هورمزەوە وتوویەتی “گەرووی هورمز بە ڕووی هەموواندا کراوەیە، تەنها بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نەبێت، بارودۆخی ئێرانیش جێگیرە و هیچ جۆرە جیابوونەوە و درزێک لە دامەزراوەکانی دەوڵەت یان سوپادا نییە.”
سەبارەت بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیش وتی: موجتەبا خامنەیی لە تەندروستییەکی باشدایە و بە تەواوی سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی دۆخەکە دەکات.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









