
یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ
SNN
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی بە SNNی راگەیاند، چەقی شەپۆلی باران بارین و لافاوەکە لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و تاکو بەرەبەیانی سبەینێش بەردەوامی دەبێت، پێشبینی دەکرێت زۆرترین بڕی بارانبارین لە هەولێر و دهۆک و سۆران و راپەڕین وگەرمیان و سلێمانی و کەرکوک ببارێت، ناوبەناو ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکەی بەهێز هەیە، هەوری سوپەرسێڵیش دروست دەبێت، کە زۆرترین بڕی بارانبارین دەبارێت.
ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ لە هەندێک شوێن هەوری سوپەرسێڵ دروست دەبێت و ئەگەر دروستبوونی لافاو و بارانی بەلێزمە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم روودەدات، خێرایی باش زیاد دەکات و ئەگەری هەیە ئەو زیادبوونی خێراییەی با تەپوتۆزی ناوخۆی لەگەڵ خۆی بهێنێت، ئەگەر بارینی بەفریش لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان ببارێت.
سەبارەت بە وادەی کۆتایهاتنی ئەم شەپۆلە روونیکردووەتەوە، تاکو بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لەسەر سێشەممە بمێنێتەوە دواتر لە رۆژی سێشەممە و چوارشەممە ئاسایی دەبێتەوە و لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەوە دەستپێدەکاتەوە.
دەڵێت “بڕی بارانبارین دەگۆڕێت لە هەندێک ناوچە بۆ 100 بۆ 200 ملیم تێپەڕبکات بەڵام لە قۆناغی دووەمدا ئەگەری هەیە تا 300 ملیم باران ببارێت، لەگەڵیدا تەرزەی بەخوڕ و قەبارە بچوک و مامناوەند دەبارێت، لە هەندێک ناوچەش تەرزەی قەبارە گەورە دەبارێت، بارانی بەلێزمەشی لەگەڵدا دەبێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









