
SNN – بەغدا
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، وردەکاریی کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرک وەزیرانی عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا چەندین مەلەفی هەستیاری ئابووری و سیاسی تاوتوێ کردووە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، دەڵێت: سودانی نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم دەربڕیوە و پێی وابووە ئەو بڕیارە لەم کاتەدا زیانی هەبووە. سودانی بە تەنزەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە: “ئەو لایەنەی بڕیاری ڕاگرتنی نەوتی داوە، ئێستا داوای مووچەی مانگی سێ دەکات پێش کاتی خۆی”.
هەروەها جەختی کردووەتەوە کە عێراق بەدوای بەدیلدا دەگەڕێت بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ.
پێشنیاری دابەشکردنی ١٥ ترلیۆن دینار بەسەر خەڵکدا
لە لایەنی ئابوورییەوە، ئەحمەد حاجی ڕەشید پێشنیارێکی ستراتیژی خستووەتە بەردەم سوودانی بۆ بڕینی ڕێگە لە گەندەڵی و باشکردنی بژێوی خەڵک، کە پێکهاتووە لە:
-
بەکاشکردنی کۆبۆنی خۆراک: گۆڕینی پیتاکی خۆراک بۆ پارە بەهۆی خراپیی کوالێتی و بوونی گەندەڵی تێیدا.
-
دابەشکردنی جیاوازیی نرخی دۆلار: جیاوازیی نرخی فەرمی و بازاڕ کە نزیکەی (١٥ ترلیۆن دینار) دەکات، وەک داهاتی بنچینەیی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکرێت، لە جیاتی ئەوەی بچێتە باخەڵی “فاسدەکان”.
مەترسیی قەرزەکان و بێدەنگیی سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا هۆشداری دراوە لەوەی قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق گەیشتوونەتە (٩٠ ترلیۆن دینار) و ساڵانە عێراق ١٠ ترلیۆن دینار تەنها وەک “قیست و سوود” دەداتەوە، ئەمەش کاریگەریی خراپی لەسەر پێگەی دارایی عێراق دەبێت.
بەیاننامەکەی سوودانی و پشتگیریی حەشد سەبارەت بە هەڵوێستە سیاسییەکان، ئەحمەد حاجی ڕەشید ئاماژەی بەوە کردووە کە سوودانی لە بەیاننامە فەرمییەکانیدا جەخت لەسەر ئیدانەکردنی هێرشەکانی سەر “حەشدی شەعبی” دەکاتەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی ئەو هێزە بۆ دووبارە بوونەوەی بە سەرۆک وەزیران، بەتایبەت کە ئێستا خاوەنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییە.
لە کۆتاییدا، ئەحمەد حاجی ڕەشید جەختی کردووەتەوە کە ئەم سەردانە لە چوارچێوەی ئازادیی سیاسیی خۆیاندایە و بۆ ئەم مەبەستە “تەوسیەی هیچ هێزێکی ناوخۆیی و دەرەکی وەرناگرن”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









