لەگەڵ بەردەوامی داخستنی گەرووی هورمز عێراق بۆ مووچە پەنا بۆ ئەم کارە دەبات

مووچە بودجە
SNN
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ئەگەر داخستنی گەرووی هورمز بەردەوام بێت، حکومەت پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی دەبات بۆ دابینکردنی مووچە و پابەندییە داراییەکانی.
ئەو راوێژکارەی سودانی بە بەغداد یەومی راگەیاندووە، ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە کاریگەریی لەسەر کۆی دۆخی دارایی و ئابووری وڵات دەبێت، بەڵام ئێستا دەرناکەوێت، چونکە نەوت هەناردە دەکرێت و دواتر نرخەکەی دیاری دەکرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، کاریگەرییەکان نزیکەی دوو مانگی تر دەست پێ دەکەن، واتە لە مانگی 5 و 6دا بەهۆی ڕاوەستانی هەناردەکردنەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرۆسەی ڕێککەوتن و چارەسەر ڕوودەدات، چونکە خەمڵاندنەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە شەڕەکە زۆرترین کات 4 مانگ دەخایەنێت.
مەزهەر محەمەد ئاشکرایکردووە، حکومەت هیچ چارەسەرێکی نییە جگە لە پەنابردن بۆ قەرزکردن بە مەبەستی دابینکردنی مووچە و دانەوەی پابەندییە دەرەکییەکان. عێراق لەو دوو مانگەی ئاماژەمان پێدا، بە قۆناغێکی دەستپێوەگرتن لە کرێ، مووچەی خانەنشینی و چاودێری کۆمەڵایەتیدا تێدەپەڕێت.
لە کۆتاییدا وتوویەتی؛ “یەکێک لەو چارەسەرانەی حکومەت پەیڕەوی دەکات قەرزی ناوخۆییە، هەماهەنگی لە نێوان دەسەڵاتی نەقدی و داراییدا هەیە، چونکە یەدەگی عێراق باشە و ڕێگەی پێ دەدات قەرز بکات. یەدەگی نەقدی عێراق پاڵپشتە بۆ بەدەستهێنانی قەرزی ناوخۆیی کە ئەگەر قەیرانەکە بەردەوام بێت زیاد دەکات، بەڵام عێراق بەهێزە و ئەگەر ئەم قەیرانە 4 بۆ 5 مانگ بخایەنێت، زۆر کاریگەر نابێت.”
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









