
دهروازهى سنوورى حاجی ئۆمەران | فۆتۆ: SNN
SNN-
دوای پەککەوتنی بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی ناوچەکە، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بەشێکی چالاکییەکانی دەست پێ دەکاتەوە.
دەستپێکردنەوەی جووڵەی بازرگانی
سەرچاوەیەک لە دەروازەی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، سبەی یەکشەممە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەکە دەست پێ دەکاتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، کردنەوەی دەروازەکە تەنیا بۆ مەبەستی بازرگانییە و هێشتا هاتوچۆی گەشتیاران دەستی پێنەکردووەتەوە و وادەی کردنەوەشی بۆ گەشتیاران دیار نییە.
هۆکاری داخرانی دەروازەکە
ڕۆژی 28-2-2026، بەهۆی دەستپێکی جەنگی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران وەک ڕێکارێکی ئەمنی و خۆپارێزی بە ڕووی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا داخرا و سەرجەم جموجۆڵە بازرگانی و گەشتیارییەکان تێیدا ڕاگیران.
قەبارەی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران
بەگوێرەی ئامارەکانی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، ساڵی ڕابردوو قەبارەی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران 6 ملیار دۆلار بووە. لەو بڕە، تەنیا لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە بە بەهای 4.4 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجامدراوە.
سەیران بەنیش کرایەوە
دەروازەی سەیران بەن بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا کرایەوە ئەمڕۆ14ی3ی2026، جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی سەیران بەن دەستی پێکردەوە، کە پێشتر بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە داخرابوو.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









