ئێران بۆ وڵاتانی ناوچەکە: لەجیاتی ئەمریکا پشت بە ئێران ببەستن

ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
SNN-
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری توند دەداتە وڵاتانی ناوچەکە و ڕایدەگەیەنێت، واشنتن توانای پاراستنی ئاسایشی نەماوە و کاتی ئەوە هاتووە ناوچەکە جێبهێڵێت.
داواکارییەک بۆ وڵاتانی ئیسلامی
ئەبولفەزل شکارچی، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، داوا لە سەرکردەی وڵاتانی ناوچەکە دەکات لەجیاتی ئەمریکا پشت بە ئێران و گەلانی موسڵمان ببەستن. ناوبراو جەختی لە پێویستیی یەکڕیزیی جیهانی ئیسلامی کردەوە لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەو دوو وڵاتەی بە “کوفر و دوڕوویی” ناوبرد.
“ئەمریکا ناتوانێت بەرگری لە سوپاکەی بکات”
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکان دەڵێت، پشت بە هێزی لاوازی ئەمریکا مەبەستن، چونکە ئەو وڵاتە تەنانەت ناتوانێت بەرگری لە سوپا داڕماوەکەی خۆی بکات و توانای مسۆگەرکردنی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکەی نەماوە. شکارچی ئاماژەی بەوەش کرد، گەورەترین کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی بە ناوی “ئەبراهام لینکن” لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە تووشی شکستێکی مێژوویی بووە و ناچاری هەڵاتن کراوە.
وێرانکردنی بنکە سەربازییەکانی واشنتن
ئەبولفەزل شکارچی ئاشکرای کرد، سەرجەم ئەو بنکە سەربازییانەی ئەمریکا کە بە سامانی وڵاتانی ئیسلامی دروستکراون، وێران کراون و ژمارەیەک سەرباز و فەرماندەی ئەمریکی تێیاندا کوژراون. باسی لەوەش کرد کە وڵاتەکەی بە کردەوە سەلماندوویەتی دەتوانێت بەرپەرچی هەر دەستدرێژییەک بداتەوە و پێویستە ئەمریکا ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا جێبهێڵێت.
زیانە قەرەبوو نەکراوەکان
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دڵنیایی دەدات کە وڵاتەکەی توانای نۆژەنکردنەوەی ژێرخانە وێرانکراوەکانی وەک قوتابخانە و بازاڕەکانی هەیە. بەڵام جەخت دەکاتەوە، ئەوەی هەرگیز چاک نابێتەوە، ناوبانگ و هێزی ئەمریکا و سوپا داڕماوەکەیەتی، لەگەڵ ئەو ئابڕووچوونەی کە بەسەر ئیسرائیلدا هاتووە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









