
موجتەبا خامنەیی
SNN
دوای برینداربوونی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، سەرچاوە میدیاییەکان زانیاری نوێ لەسەر گواستنەوەی موجتەبا خامنەیی بۆ ڕووسیا و دۆخی تەندروستی بڵاودەکەنەوە.
گواستنەوە بۆ مۆسکۆ
ڕۆژنامەی “جەریدە”ی کوەیتی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاویکردەوە، موجتەبا خامنەیی بە فڕۆکەیەکی سەربازیی تایبەت و بە پرۆسەیەکی توندی ئەمنی گواستراوەتەوە بۆ مۆسکۆ. لەوێ لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ناو یەکێک لە کۆشکە سەرۆکایەتییەکانی ڕووسیا، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کراوە و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.
کاتی برینداربوون و جۆری برینەکە
موجتەبا خامنەیی لە 28ی شوبات و لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بریندار بووە. بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی کەوتنی پاشماوەی بیناکان لە نزیک شوێنی مانەوەی، لای چەپی جەستەی لە سەرەوە بۆ خوارەوە زەبری بەرکەوتووە و قاچی شکاوە، لەگەڵ چەند بریندارییەکی دیکەی سووک.
پێشنیازەکەی ڤلادیمێر پوتن
بڕیاری گواستنەوەی ڕێبەری نوێی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان هات. پوتن پێشنیازی هاوکاریی پزیشکیی پێشکەش بە تاران کردووە و بەرپرسانی ئێرانیش دوای تاوتوێکردنی پێشنیازەکە، ڕەزامەندییان نیشانداوە.
هۆکارە ئەمنییەکان
لایەنە ئەمنییەکانی ئێران لە ترسی ئاشکرابوونی شوێنی مانەوەی موجتەبا خامنەیی لە ڕێگەی تیمی پزیشکییەوە، بڕیاریانداوە لە دەرەوەی وڵات چارەسەر بکرێت. هەروەها بەهۆی بەردەوامیی بۆردومانەکان و تێکچوونی ژێرخانی تەندروستی، دابینکردنی چاودێریی پێویست لە ناوخۆی ئێراندا بە مەحاڵ زانراوە.
گومانەکانی ترەمپ و ناتانیاهوو
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا گومانی خستە سەر زیندوومانەوەی موجتەبا خامنەیی و ڕایگەیاند کە بیستوویەتی لە ژیاندا نەماوە، بەڵام پێیوایە تەنیا پڕوپاگەندەیە. لە لایەکی دیکەوە، بنیامین ناتانیاهوو ئاماژەی بەوە دا کە زانیارییان لەسەر دۆخی تەندروستی ئەو هەیە و ئامادە نییە هیچ گەرەنتییەک بۆ پاراستنی ژیانی بدات.
گومان لە پەیامە بڵاوکراوەکان
سەرچاوە ئێرانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، یەکەم پەیام کە بە ناوی موجتەبا خامنەیی بڵاوکرایەوە، لە لایەن عەلی لاریجانییەوە نووسراوە و ناوەڕۆکەکەی لەگەڵ لێدوانەکانی پێشووی لاریجانی هاوشێوە بووە. نەبوونی هیچ دەنگ و ڕەنگێکی نوێی موجتەبا خامنەیی، گومانی ئەوەی دروستکردووە کە تەنانەت ئاگاداری ناوەڕۆکی پەیامەکەش نەبووبێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









