کەشناسیی هەرێمی کوردستان: ئەمشەو بارانی بەلێزمە دەبارێت و مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە

بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆلەی بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە چڕتر دەبێتەوە و مەترسیی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە چەند ناوچەیەک هەیە، بەڵام لە سبەی دووشەممەوە کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلەکە بەهێز دەبێت
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 15-3-2026 تاوەکو کاتەکانی دوانیوەڕۆ، بارانبارین بەشێوەی نمەباران دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا بەهۆی زیادبوونی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، شەپۆلەکە زۆر بەهێز دەبێت. لە ناوچە شاخاوییەکان، ناوچە سنوورییەکان، ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران، هەروەها ناوچە جیاوازەکانی هەولێر و دهۆک بەتایبەت ئاکرێ، بجیل، دینارتە، بەردەڕەش، شەقڵاوە، کۆڕێ، پیرمام و بەشێک لە بارزان بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، بەمەش مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە.
بەرەبەیانی سبەی چەقی شەپۆلەکە دەگۆڕێت
لە درەنگانی ئەمشەو و بەرەبەیانی سبەی دووشەممە 16-3-2026، کاریگەرییە قورسەکەی ئەم شەپۆلە دەگوازرێتەوە؛ بە جۆرێک چڕترین ماوەی بارانبارین دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە گەرمیان. لە هەمان کاتدا، لە سنووری هەولێر و دهۆک بارانەکە هێواش دەبێتەوە و تەنیا نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
کەی کاریگەریی ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت؟
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، لە دوانیوەڕۆی سبەی دووشەممەوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز دەبێت و تەنیا نمەبارانێکی پچڕپچڕ لە هەندێک ناوچەدا دەمێنێتەوە.
بەفر و تەزرەش دەبارێت
لە ماوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلەدا، جگە لە هەورە تریشقە، پێشبینی دەکرێت لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکان بەفر ببارێت، هەروەها ئەگەری بارینی تەزرەش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە. پلەکانی گەرماش بۆ ئەمڕۆ کەمێک نزم دەبنەوە، بەڵام سبەی دووشەممە بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە:
هەولێر: 14 پلە
سلێمانی: 12 پلە
دهۆک: 14 پلە
هەڵەبجە: 13 پلە
کەرکووک (گەرمیان): 15 پلە
زاخۆ: 14 پلە
سۆران: 10 پلە
حاجی ئۆمەران: 6 پلە
چەمچەماڵ: 13 پلە
پیرمام: 10 پلە
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









