ترەمپ: هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی گەرووی هورمز پێکدەهێنین

دۆناڵد ترەمپ
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ستراتیژی وڵاتەکەی بەرامبەر ئێران و ئاسایشی دەریاکان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، واشنتۆن لە هەوڵێکی چڕدایە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بە مەبەستی بە کراوەیی هێشتنەوەی گەرووی هورمز.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆ لەگەڵ حەوت وڵات و چەندین لایەنی دیکە بەردەوامە بۆ ئەم مەبەستە و داوای لە ناتۆ کرد، هاوکارییەکی “بچووک بەڵام گرنگ” پێشکەش بکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە.
سەبارەت بە ئەگەرەکانی دانوستان لەگەڵ تاران، سەرۆکی ئەمریکا وتی: “ئێرانییەکان دەیانەوێت دانوستان بکەن، بەڵام هێشتا ئامادەی ڕێککەوتنێک نین کە کۆتایی بە شەڕ بهێنێت.” وتیشی: “لە ئێستادا نازانین لەگەڵ کێ لە ئێران گفتوگۆ بکەین، چونکە سەرکردەکانیانمان کوشتووە.”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ هەڕەشەی توندی ئاراستەی پیشەسازی سەربازی ئێران کرد و ڕایگەیاند، دامەزراوەکانی دروستکردنی درۆن لەو وڵاتە دەکەنە ئامانج. تیشکی خستە سەر ئەوەش کە لەم دواییانەدا چوار ئامێری تایبەت بە سووتەمەنی پێدانی سەربازی زیانیان پێگەیشتووە.
لە کۆتاییدا، ترەمپ جەختی لە پتەویی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل کردەوە و ڕایگەیاند، سەرەڕای بوونی جیاوازیی بیروڕا لە هەندێک دۆسیەدا، بەڵام هەماهەنگییەکان لە ئاستێکی زۆر باشدان.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









