پەرلەمانی عێراق لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە

SNN
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە کۆببێتەوە، ئەمەش بە ئامادەبوونی لایەنە بەرپرسەکان لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بڕیار وایە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای فرۆشتنی نەوت (سۆمۆ) و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ئامادە بن.
ئەم داوایە بۆ سازدانی کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات کە هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە ڕێگە بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق بدات لە ڕێی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان کە ئەوەش قەیرانێکی دیکەی لە نێوان هەولێر و بەغدا دروست کردووە.
هەر دوێنێ دووشەممە 17ی ئازار، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، “لەم کاتەدا کە ناوچەکەمان رووبەڕووی گرژی و ناسەقامگیرییەکی سەخت بووەتەوە، نابێت ئەو بڕیارانەی کە کاریگەرییان هەیە لەسەر چارەنووس و ژیانی گەلەکەمان، بە شێوەیەکی تاکلایەنە بدرێن، ئێستا کاتی گرژی و ئاڵۆزی یان تۆمارکردنی خاڵی سیاسی نییە. خەڵکەکەمان شایەنی ئەوەیە کە ژیانێکی سەقامگیری هەبێت و لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن”.
هاوکات مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “داوا لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێکەوتن و ڕێگەش لەو خەڵکە هەلپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆش وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان “تەواو سیاسییە و بڕیاری حیزبی لەپشتەوەیە”. بە گوتەی وەزارەتەکە، ئەو هەڵوێستەی هەولێر گوزارشت لە بیروبۆچوونی پیشەیی و یاسایی ناکات لە کەرتی نەوتدا و پێشێلکردنی زەقی ماددەکانی 110، 111 و 112ـی دەستووری عێراقە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









