بافڵ جەلال تاڵەبانی: کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگەی ناوچەکە و رێگەش نادەین ژیانی خەڵکەکەمان بخرێتە مەترسییەوە
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی لە سلێمانی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەیامێکی روونی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دا و رایگەیاند، کوردستان تێکەڵی ئەم ململانێیانە نابێت و پاراستنی ئارامیی خەڵکیش هێڵی سوورە.
کۆبوونەوەیەکی باڵای سەربازی و ئەمنی لە سلێمانی
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا هەریەک لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەی بوون. هاوکات لە رووی سەربازی و ئەمنییەوە، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە بەشدار بوون. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش هەڵسەنگاندنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی بوو لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان.
“دەمانەوێت دۆستی هەمووان بین”
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی یەکێتی هەڵوێستی فەرمیی حزبەکەی و هەرێمی کوردستانی لەسەر ئەو گرژییانە راگەیاند کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە. بافڵ تاڵەبانی بە راشکاوی وتی: “هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک بەشێک نییە لەم جەنگە، لە هەمان کاتیشدا نابێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ کام لە وڵاتانی دراوسێ، چونکە ئێمە جەخت لە بەردەوامیی دۆستایەتیمان لەگەڵ هەموو لایەک دەکەینەوە.”
هۆشدارییەکی تووند بە گرووپە لە یاسا دەرچووەکان
لەسەر ئاستی ناوخۆیی، بافڵ جەلال تاڵەبانی رێنمایی و بڕیاری نوێی ئاراستەی هێزەکانی 70 و دەزگا ئەمنییەکان کرد. داوای لێکردن وەک هەمیشە ئەرکی یەکەم و لەپێشینەیان پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بێت و وریایانەی مامەڵە بکەن. جەختیشی لەوە کردەوە، نابێت بە هیچ جۆرێک رێگە بدرێت هیچ گرووپ و لایەنێکی لادەر لە یاسا، ئارامیی هەرێم تێکبدەن و مەترسی بۆ سەر ژیان و سەلامەتیی هاووڵاتییان دروست بکەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









