ترەمپ: سوپای ئێرانمان لەناوبردووە؛ ئەگەر ئەمڕۆش جەنگ بوەستێت پێویستیان بە 10 ساڵە بۆ خۆبنیاتنانەوە

دۆناڵد ترەمپ
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هێزەکانیان بەتەواوی سوپا، هێزی ئاسمانی و دەریایی ئێرانیان لەناوبردووە و بۆ ئەم جەنگەش پێویستیان بە هاوکاریی ناتۆ و هیچ وڵاتێکی دیکە نەبووە. هۆشداریش دەدات کە ئەگەر بیانەوێت دەتوانن لە ماوەیەکی کورتدا تەواوی ژێرخانی وزە و کارەبای ئەو وڵاتە خاپوور بکەن.
گورزە کوشندەکان و کوژرانی فەرماندەکان
سێشەممە، 17ـی ئازاری 2026، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە زانیاریی نوێی لەسەر جەنگی دژی ئێران بە رۆژنامەنووسان دا و وتی:”بەبێ پشتیوانیی هیچ وڵات و هاوپەیمانێتییەک، توانیمان هێزەکانی ئێران لە نێو ببەین”.
ترەمپ ئاشکراشی کرد کە سەرکردە سەربازییەکانی ئێرانیان لە هەموو ئاستەکاندا کردووەتە ئامانج و لە ئۆپەراسیۆنی دوێنێشدا، یەکێک لە گرنگترین سەرکردەکانی ئەو وڵاتە کوژراوە.
“ئێران 10 ساڵی دەوێت بۆ خۆبنیاتنانەوە”
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی دایە تاران و رایگەیاند، دەتوانن لە ماوەیەکی زۆر کورتدا وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی دوورگەی خارک لەناو ببن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانکردووە. ترەمپ وتی:”ئێستا ئێران هیچ شتێکی بەدەستەوە نەماوە و ناتوانێت هیچ کاردانەوەیەک نیشان بدات. ئەگەر هەر ئەمڕۆش کۆتایی بە جەنگ بهێنین، ئێران پێویستی بە 10 ساڵە بۆ ئەوەی دووبارە خۆی بنیات بنێتەوە”. بە وتەی خۆیشی، لەم جەنگەدا پشتیوانییەکی گەورەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان هەیە و هیوای خواست سەرکردایەتیی داهاتووی ئێران، وڵاتەکە بەرەو خۆشگوزەرانی ببەن.
هێرشێکی توند بۆ سەر ناتۆ
بەشێکی گرنگی قسەکانی ترەمپ رەخنەگرتن بوو لە هاوپەیمانانی ئەمریکا. ئەو هێرشی کردە سەر ناتۆ، ژاپۆن، ئوسترالیا و کۆریای باشوور و بڕیاری نەهاتنەپێشەوەی ناتۆی بۆ ناو جەنگەکە بە “هەڵەیەکی کوشندە” وەسف کرد و بە نیگەرانییەوە وتی: “ئەمریکا ترلیۆنان دۆلاری بۆ ناتۆ خەرج کردووە، کەچی پێمان دەڵێن یارمەتیتان نادەین، هەرچەندە هاوڕاشن لەسەر ئەوەی دەیکەین. ئێمە بۆ پاراستنی گەرووی هورمز و بەڕێوەبردنی ئەم جەنگە پێویستمان بە کەسیان نییە.”
لە ئۆکرانیاوە تاوەکو پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین
بۆ سەلماندنی هێزی وڵاتەکەی، ترەمپ باسی لە قەیرانی ئۆکرانیا کرد و وتی: “ئەگەر ئێمە نەبووینایە ئۆکرانیا لە یەک رۆژدا کۆتایی دەهات”.
لەسەر ئاستی ناوخۆش، دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری ناوەندیی نیشتمانیی دژەتیرۆری ئەمریکای بە شتێکی “باش” وەسف کرد و بە کەسێکی “لاواز لە رووی ئەمنییەوە” ناوی برد، جەختیشی کردەوە هەرکەسێک پێی وابێت ئێران هەڕەشە نییە، جێگەی لە حکوومەتەکەیدا نابێتەوە.
لەکۆتاییشدا و پێچەوانەی گرژییەکانی لەگەڵ رۆژئاوا، ترەمپ پەسنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ چین دا و ئاشکرای کرد کە دوای پێنج بۆ شەش هەفتەی دیکە، لوتکەیەک لەگەڵ شی جینگ پینگ، سەرۆکی چین ئەنجام دەدات
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









