ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 3 بە سیستمی پەیڕۆڵ ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

SNN
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ یەکخستنی داتاکان، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی ئازار ئامادە کردووە و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەکات.
ئامادەکردنی لیستەکە لە ڕێگەی سیستمی پەیڕۆڵەوە
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 3 بە سیستمی پەیڕۆڵ بە تەواوی ئامادە کراوە. پاش ئەوەی لە 10ـی ئەم مانگەدا سیستمەکە کارا کرا، یەکە ژمێرکارییەکان لە ماوەی 8 ڕۆژدا توانیویانە وردبینیی تەواو بۆ لیستەکان بکەن و ڕادەستی وەزارەتی دارایی بکەن، بڕیاریش وایە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی ئازار لیستەکە ئاراستەی بەغدا بکرێت.
جیاوازیی ناردنی لیستی فەرمانبەران و کەسوکاری شەهیدان
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەشێوەی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی سیستمەکەوە دەبێت، کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ شەفافیەت و خێراکردنی پڕۆسەی تەمویلکردن. بەڵام لیستی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بەشێوەی کاغەز و بەدەستی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت تاوەکو ئەو کاتەی ئەوانیش دەخرێنە ناو سیستمەکەوە.
پشووەکانی جەژن و دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی
ناردنی لیستەکە لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی ئازاری 2026ـەوە تاوەکو ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 23ـی ئازاری کردووەتە پشووی فەرمی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە. بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 24ـی ئازار دەوامی فەرمی لە عێراق دەستپێبکاتەوە، ئەمەش وادەکات پڕۆسەی وردبینی لە لیستەکان و ناردنی تەمویلەکە بۆ دوای پشووەکانی جەژن بکەوێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
46 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
46 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









