نەوزاد شێخ كامیل بۆ هاووڵاتیان: تەنها بەشی پێداویستی خۆتان كاڵا بكڕن وقەرەباڵغی دروست مەكەن

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات، بۆ ڕۆژانی جەژن و كڕینی پێداویستییەكان واباشترە كە هاووڵاتیان تەنها بڕی پێویست كاڵا بكڕن و لەماركێت و بازاڕەكان قەرەباڵغغی دروستنەكەن، هاوكات دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان كە بڕێكی یەكجار زۆر لە كاڵا و خۆراك لە كۆگاكاندا هەیە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: لەم بارودۆخەی هاتووەتە ئاراوە بەتایبەت كە ئەم چەند ڕۆژە هاووڵاتیان سەرقاڵ دەبن بە كڕینی پێداویستییەكانی ڕۆژانی جەژنەوە واباشترە كە تەنها بەقەدەر پێداویستی خۆیان شمەك و كاڵا بكڕن و قەرەباڵخی لە ماركێتەكاندا دروست نەكەن، چونكە دروستكردنی قەرەباڵغی دەرفەت بۆ هەندێك دووكاندار و بازرگان دەڕەخسێنێت كە نرخخەكان بەرز بكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا هیچ مەترسییەك لەسەر نەمانی كاڵا لە كۆگاكاندا نییە و ڕۆژانە بە دەیان بارهەڵگر و كۆنتێنەر دێنە نێو هەرێمی كوردستان و بارەكانیان دادەگرن، لەلایەكی دیكەوە ههیچ مەترسییەكیش نییە بۆ نەمانی كاڵا لەڕێگەی هاوردەكردنەوە، چونكە زۆرینەی دەروازەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر بەكراوەیی ماونەتەوە و هیچ گرفتێكیان نییە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی جەختی لەوەشكردەوە، ئەگەر هاووڵاتیان پەنا ببەن بۆ كڕینی ڕێژەیەكی زۆر لە كاڵاو شەمەك كە لەپێداویستی خۆیان زیاتربێت ئەوا لەلایەك پشوێوی لە بازاڕەكان دروست دەبێت و نرخخ بەرز دەبێتەوە، لەلایەكی دیكەشەوە كڕینی ڕێژەیەكی زۆر لە كاڵاو شەمەك مەترسی خراپ بوونی لەسەر دەبێت كە ئەوەش جارێكی دیكە دەبێتە زیان بۆ هاووڵاتیان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









