نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی سێ و ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە

مووچە بودجە
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەرپرسێك لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات كە زیاتر لەهەفتەیەكە لیستی مووچەی مانگی سێ بەسیستەمی پەیرۆڵ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی یەكەژمێریارییەكانی وەزارەتەكانەوە ئامادەكراوە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم كراوەتەوە، هاوكات دوای پشووی جەژن ڕاستەوخۆ ڕەوانە دەكرێت دواتر 120 ملیارەكەش بەدوایدا دەنێردرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی ماوەی هەفتەیەكە لیستی مووچەی مانگی سێ بەسیستەمی پەیرۆڵ ئامادەكراوە، واپلان دانبرابوو كە ئەمڕۆ لیستەكە ڕەوانەی بەغدا بكرێت، بەڵام بەهۆی ڕگەیاندنی پشوو ناردنی لیستی مووچە بۆدوای پشووی جەژن دواكەوت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت و پاشانیش بەدوایدا داهاتی نانەوتی 120 ملیار دینارەكە ڕەوانە دەكرێت، دواتر ئەوەی دەمێنێتەوە دەكەوێتە سەر شانی وەزارەتی دارایی عێراق كە ناردنی پارەی مووچەی مانگی سێی ئەمساڵە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خخستەڕوو، سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیكەی عێراق جەختیان لەوەكردووەتەوە كە دوای پشووی جەژنی ڕەمەزان پارەی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكەن ئەوەش دوای ئەوەی هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق گەیشتنە ڕێككەوتن بۆ هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی جەیهان توركیا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









