کەشناسی: رۆژانی نەورۆز پلەکانی گەرما دادەبەزن و باران بارین بەردەوام دەبێت

بارانبارین لە سلێمانی فۆتۆ.. تێبین ژین
SNN-
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی بەفر هەیە و پلەکانی گەرمش 3- بۆ 5 پلە دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان باران بارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەبێت بە لێزمە باران و پلەکانی گەرماش 3-5 پلە دادەبەزن.
دەشڵێت: سبەینێ شەممە کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی شەمەش بەم شێوەیەیە؛
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک” 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









