
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی، داوای یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکات و ڕایدەگەیێنێت، دەبێت هەمووان پێکەوە کاربکەین بۆ پاراستنی گەلەکەمان لەو مەترسییانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە.
نەورۆز و ڕاپەڕینی کەرکوک
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە کوردستانیان دەکات و ئاماژە بەوە دەدات کە ئەم جەژنە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕاپەڕینی “کەرکوکی قودسی کوردستان”، کە بۆنەیەکی نەتەوەیی گرنگە لای گەلی کورد.
نەورۆز؛ هێمای پێکەوەبوون
سەرۆکی یەکێتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە نەورۆز بۆ کورد تەنیا جەژنێک نییە، بەڵکو “هێمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی گەلەکەمانە”. دەشڵێت، ئەم یادە هانمان دەدات بە هەمان ڕۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
بانگەواز بۆ یەکڕیزیی سیاسی
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی پابەندبوونی خۆی بە یەکێتیی نەتەوەیی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان دووپات دەکاتەوە. داواش دەکات لەم کاتە هەستیارەدا کە ناوچەکە بە دۆخێکی پڕ مەترسیدا تێدەپەڕێت، لایەنەکان یەکدەنگ بن بۆ ئەوەی بتوانن میللەتەکەمان لە هەر هەڕەشەیەک بپارێزن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









