عەباس عێراقچی: گەروی هورمز تەنها بەسەر دوژمناندا داخراوە

عەباس عێراقچی
SNN –
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە و هەڵوێستی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ئێران ئامادە نییە هیچ جۆرە ئاگربەستێک قبوڵ بکات کە ببێتە هۆی دووبارەبوونەوەی سیناریۆکانی ساڵی ڕابردوو.
ئاگربەست و کۆتایی جەنگ
عێراقچی دەڵێت:”ئێمە ئاگربەست ناپەرێزین، چونکە نامانەوێت ئەزموونە تاڵەکانی ڕابردوو دووبارە ببنەوە، بەڵام پێشوازی لە هەر دەسپێشخەرییەک دەکەین کە ببێتە هۆی کۆتاییهێنانی هەمیشەیی و گشتگیر بە جەنگ، بەو مەرجەی گەرەنتی هەبێت و قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکرێتەوە”.
داخستنی گەروی هورمز
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە داخستنی گەروی هورمز وتیشی:”تەنگەی هورمز لە ڕوانگەی ئێمەوە کراوەیە، بەڵام تەنها بەڕووی ئەو کەشتیانەدا داخراوە کە سەر بە دوژمنانمانن یان ئەو وڵاتانەی هێرشیان کردووەتە سەرمان”.
سەپاندنی جەنگ
عێراقچی جەختیکردەوە کە جەنگ بەسەر ئێراندا سەپێنراوە و لە کاتێکدا هێرشیان کراوەتە سەر کە سەرقاڵی دانوستان بوون، وتیشی: “ئەمریکا ئامادە نییە دەستدرێژییەکانی ڕابگرێت، بۆیە ئێمەش تا هەر کاتێک پێویست بکات لە بەرگریکردن لە خۆمان بەردەوام دەبین”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









