لە دهۆك بوتڵێك غاز 40 هەزار دیناری تێپەڕاند و لە سلێمانی و هەڵەبجەش غازی پێویست دابیندەكرێت

بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئێران ئیسرائیل و ئەمریكا، گرفتی كەمبوونەوەی غازی ماڵان سەریهەڵداوە، ئەمەش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا، هاوكات بڕی غازی ماڵانیش كەمبووەتەوە، ئەم گرفتەش لە سنوی پارێزگای دهۆك تادێت زیاتر بەرۆكی هاووڵاتیان دەگرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNچەند ڕۆژێكە لە سنوری پارێزگای دهۆك بڕی پێویست لە غازی ماڵان زۆر كەمبووەتەوە ئەمەش گرفتی بۆ نانەواو ئەو شوێنانە دروستكردووە كە بە غاز كاردەكەن، هاوكات كارگەكانی دابینكردنی غازی ماڵان زیاد لە سێ هەفتەیە هیچ بڕە غغازێكیان بۆ هاووڵاتیان دابیننەكردووە، ئەوە بڕەكەمەش كە هەیە تەنها لە بەنزینخانەكان بەشێوەی بازرگانی دەفرۆشرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا بڕی لیترێك غاز لە بەنزینخانەكانی سنوری دهۆك بە هەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت بەهاووڵاتیان، هاوكات بوتڵێك غغازی ماڵانیش بە زیاد لە 40 هەزار دینارە و زۆر بەكەمیش دەستدەكەوێت، ئەمەش وای لەهاووڵاتیان كردووە پەنا بۆ بەكار هێنانی نەوتی سپی ببەن بۆ بەڕێكردنی كاروباری ڕۆژانەیان.
لەلایەكی دیكەوە کۆچەر تاهیر، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە سلێمانى لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بەدواوە بریکارەکانى غاز دەگەنە کۆڵانەکان و بەشێک لەو غازەى دابین کراوە بۆ هاووڵاتییان، بە نرخى فەرمى واتە هەر بتڵێک بە 8 هەزار و 500 دینار دابەش دەکرێت، هاوكات لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەش گرفتەكە بەرەو چارەسەر كردن دەڕوات و كارگەكانی دابینكردنی غاز بە پێی پێویست غاز بۆ هاووڵاتیان دابیندەكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









