
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستى مووچەى مانگى 3ـی ئامادە کردووە و بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دەوامى فەرمى لە بەغدا، ڕەوانەى وەزارەتى دارایی عێراقی بکات.
ئامادەکردنی لیستەکان بە سیستمی پەیڕۆڵ
یادگار جەبار، سەرپەرشتیارى بایۆمەترى سلێمانى ڕایگەیاند، لیستى مووچەى مانگى 3ـی مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان پێش دەستپێکردنی پشووەکان بە سیستمى پەیڕۆڵ تەواو کراوە. ناوبراو ئاماژەى بەوە کرد کە لیستەکە ڕەوانەى وەزارەتى دارایی و ئابوورى کراوە و لەلایەن گەنجینەکانەوە پەسەند کراوە، لە ئێستاشدا هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ڕەوانەکردنی بۆ بەغدا.
کاتی ڕەوانەکردنی لیستەکە بۆ بەغدا
بەهۆى پشووەکانى جەژنى ڕەمەزانەوە کە لە عێراق تاوەکو ڕۆژى دووشەممە 23ـى ئازار بەردەوامە، ڕەوانەکردنى لیستى مووچە دواکەوتووە. بەرپرسێکى دارایی هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە کرد، ڕۆژى سێشەممە 24ـى ئازار دەوامى فەرمى لە وەزارەتەکانى عێراق دەستپێدەکاتەوە و پاش تەواوبوونى پشووەکان لیستى مووچەى مووچەخۆران ڕەوانەى بەغدا دەکرێت.
ڕەوانەکردنی شاندی تەکنیکی و لیستی شەهیدان
هاوشێوەى مانگەکانى ڕابردوو، شاندێکى تەکنیکى، ژمێرکاریى و یاسایی هەرێم دەچنە بەغدا و لیستى مووچەى ئەو توێژانە لەگەڵ خۆیان دەبەن کە هێشتا لە سیستمى پەیڕۆڵدا نین، وەک کەسوکارى شەهیدان و خاوەن پێداویستى تایبەت. هەروەها بەرپرسەکەى دارایی دووپاتی کردەوە کە تەرازووى پێداچوونەوەى مانگانە ئامادەیە و ڕەوانەى وەزارەتى دارایی عێراق دەکرێت.
مەرجەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ خەرجکردنی مووچە
بۆ دابینکردنی بودجەی مووچە، حکومەتى عێراق چەند داواکارییەکى هەیە کە دەبێت هەرێمى کوردستان جێبەجێیان بکات، لەوانە: ناردنی لیستى مووچە و تەرازووى پێداچوونەوە، ڕادەستکردنی 120 ملیار دینارى داهاتى نانەوتى، و ڕادەستکردنى نەوتى خاو بە کۆمپانیاى سۆمۆ بۆ مەبەستی بەبازاڕکردن. لە ئێستادا هەرێمى کوردستان کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە دەکات تاوەکو پڕۆسەی ناردنی مووچە دوانەکەوێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









