وەزارەتی کشتوکاڵ: ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان 83 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

بەنداوی دەربەندیخان
SNN
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕێژەی ئاوی گلدراوەی بەنداوەکان بڵاودەکاتەوە و هۆشداری دەداتە هاونیشتمانیان لە کەناراوەکان دووربکەونەوە.
بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوە گەورەکان
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەنیا لەماوەی 24 کاتژمێردا زیاد لە 242 ملیۆن مەترسێجا ئاو چووەتە ناو هەردوو بەنداوی دووکان و دەربەندیخان. بەو بڕە بارانەی باریوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان 83 سانتیمەتر و ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانیش 30 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.
گلدانەوەی ئاو لە دهۆک و گۆمەسپان
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەکان، لەم شەپۆلی بارانەدا 2.5 ملیۆن مەترسێجا ئاو چووەتە ناو بەنداوی دهۆک و ئاستی ئاوەکەی 1 مەتر بەرزبووەتەوە. هەروەها بەنداوی گۆمەسپان نیو ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدا کۆبووەتەوە. وەزارەت ئاماژەی بەوەش کردووە کە پلانی کۆگاکردن و بەردانەوەی ئاو بە شێوەیەکی زانستی بەڕێوەدەچێت.
پڕبوونی بەنداوە بچووک و ناوەندەکان
وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکرای کردووە کە زۆربەی بەنداوە بچووک و ناوەندەکان پڕ بوون. ئاماژە بەوەش دراوە کە پرۆسەی گلدانەوەی ئاو لەم وەرزەدا سەرکەوتوو بووە و توانراوە سوود لەم شەپۆلە بارانە وەربگیرێت بۆ زیادکردنی یەدەگی ئاوی هەرێمی کوردستان.
زیادکردنی بەردانەوەی ئاو و هۆشداریی ئەمنی
وەزارەتی کشتوکاڵ هۆشداری دەدات کە ئەمڕۆ 23ـی ئازار، بڕی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دەکرێت. هەر بۆیە داوا لە هاونیشتمانیان دەکات بۆ پارێزگاری لە گیانیان، لە کەناراوەکانی خوارووی بەنداوەکان دووربکەونەوە و نێزیکی ڕێڕەوی ئاوەکان نەبن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









