
SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە بڕیارێکی کتوپڕ و چاوەڕواننەکراودا ڕایگەیاند، کە واشنتۆن و تاران گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو لە گفتوگۆکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە دوژمنایەتییەکانی نێوانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
گفتوگۆی قووڵ و بەرهەمهێنەر
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نووسیویەتی کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمریکا و ئێران گفتوگۆی زۆر باش و بەرهەمداریان ئەنجامداوە بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمەلایەنە بۆ کێشەکانی نێوانیان. وتیشی: “کەشوهەوای گفتوگۆکان ورد و بنیاتنەر بووە و بڕیارە بە درێژایی ئەم هەفتەیەش بەردەوام بن.”
ڕاگرتنی هێرشە سەربازییەکان
وەک نیشاندانی نیازپاکی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی گفتوگۆکان، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی توندی سەربازی گۆڕی و ڕایگەیاند:”فەرمانم بە وەزارەتی جەنگ داوە، کە تەواوی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دوابخات.
مەرجی بەردەوامیی ئاگربەستەکە
ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیاری ڕاگرتنی هێرشانە “بەندە بە سەرکەوتنی کۆبوونەوەکان و بەردەوامیی گفتوگۆکانەوە”.
ئەم هەنگاوە وەک ئاماژەیەک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دەبینرێت، کە لە ماوەی ڕابردوودا گەیشتبووە لوتکە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









