سوپای پاسداران مەرجی “تەسلیمبوون” بۆ ئەمریکا دادەنێت

لۆگۆی سوپای پاسدارانی ئێران
SNN-
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ مەرجە قورس و “قەبە”کانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ڕاگرتنی شەڕ ئاشکرا دەکات. تاران داوای چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و کۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی هورمز دەکات وەک مەرجی سەرەکی بۆ هەر ڕێککەوتنێک.
کلیلەکە لە گەرووی هورمزە
بەپێی ڕاپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ کە ئەمرۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، فەرماندەیی سوپای پاسداران لیستێکی لە داواکارییەکانیان ئامادە کردووە. لە پێشەنگی داواکارییەکاندا، ئێران داوا دەکات مافی تەواوی هەبێت چاودێریی هاتووچۆی گەرووی هورمز بکات و “باج” لەو کەشتییە بازرگانی و نەوتکێشانە وەربگرێت کە بەو ڕێڕەوە ستراتیژییەدا تێدەپەڕن.
دەرکردنی ئەمریکا و پاراستنی حزبوڵڵا
لە بەشێکی دیکەی مەرجەکاندا، سوپای پاسداران داوای داخستنی تەواوی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو دەکات. هاوکات تاران جەخت دەکاتەوە کە دەبێت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان دەستبەجێ ڕابگیرێن، ئەمەش وەک مەرجێکی بنەڕەتی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان ناوزەند کراوە.
قەرەبووی دارایی و گەرەنتی نێودەوڵەتی
جگە لە داواکارییە سەربازییەکان، تاران داوای قەرەبووی دارایی گەورە دەکات بۆ ئەو زیانانەی بەهۆی بۆردوومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بەر ژێرخانی وڵاتەکە کەوتوون.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









