
دۆناڵد ترەمپ
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن و تاران دەستیان بە گفتوگۆیەکی “زۆر باش” کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام هۆشداریی دا کە ئەمە کۆتا دەرفەتی ئێرانە بۆ ئەوەی خۆی لە لەناوچوون ڕزگار بکات، چونکە سوپای ئەمریکا تەواوی توانای سەربازیی ئەو وڵاتەی پەکخستووە.
پێنج ڕۆژ مۆڵەت بۆ ئاشتی
ئەمڕۆ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد کە فەرمانی داوە بە سوپای وڵاتەکەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕابگرن. ترەمپ وتی: “ئێران ئێستا دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتن و ئارەزووی ئاشتی دەکات، ئەوان ڕەزامەندییان داوە کە چیتر هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی نەدەن.”
“هیچتان بۆ نەماوەتەوە تا بونیادی بنێنەوە”
سەرۆکی ئەمریکا بە زمانێکی تووند باسی لە قەبارەی زیانەکانی ئێران کرد و وتی: “ئێمە هەموو شتێکمان سڕییەوە؛ هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی و توانای ناوەکیی ئێرانمان لەناو برد و زۆربەی سەرکردەکانیشیان نەمان.” جەختیشی کردەوە کە ئێستا لە ئێراندا هیچ شتێک نەماوەتەوە تاوەکوو دووبارە بونیادی بنێنەوە، بۆیە تاران لەم گفتوگۆیانەدا زۆر جدییە.
تەنیا ئاگربەست نییە
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم گفتوگۆیانەی ئێستا بەڕێوە دەچن، تەنیا بۆ ڕاگرتنی شەڕ نین، بەڵکوو بۆ گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی گەورەتر کە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان بپارێزێت. وتیشی: “ئەگەر ئەوان هەنگاو بنێن، ئەم ململانێیە کۆتایی دێت و جیهان دەبێتە شوێنێکی ئارامتر.”
دواین هۆشداری
لە کۆتایی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، ئەم پێنج ڕۆژەی دیاری کراوە “دواین هەلی زێڕینە” بۆ ئێران، تاوەکوو کۆتایی بە هەڕەشەکانی بۆ سەر ئەمریکا بهێنێت و خۆی لە لەناوچوونی یەکجاری ڕزگار بکات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









