بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی پێشمەرگە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەش شەهیدی پێشمەرگە دەکات کە ئەمڕۆ بەهۆی هێرشی مووشەکییەوە گیانیان لەدەستدا و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان لە کەسوکار و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشێلکردنی سەروەری خاکی عیراق و هەرێمی کوردستانە و سەرکۆنەی دەکەین. داوا لە حکومەتی عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی هاوشێوە.
دووپاتی دەکەینەوە هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لەم جەنگە، بەڵکو هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان خستووەتەگەڕ تاوەکو بەشێکبین لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە لە رێگەی گفتوگۆوە تاوەکو سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









