قایمقامی سلێمانی: پارەی مۆلیدە لای خاوەنەکان دەبێتە قەرز و نرخی ئەمپێرێک 7 هەزار دینارە

نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلییەکان
SNN
بەهۆی بەردەوامیی کێشەی کارەبا، لە سلێمانی بڕیار درا هاووڵاتییان پارەی پێشەکیی دووەم بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان بدەن، قایمقامی شارەکەش دەڵێت، هەر بڕە پارەیەک زیاد بێت لای خاوەن مۆلیدەکان وەک قەرز دەمێنێتەوە بۆ کاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی.
7 هەزار دیناری دیکە وەردەگیرێت
لە سلێمانی نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ ئەم قۆناغە بە 7 هەزار دینار دیاری کرا. هاووڵاتییان کە پێشتر 7 هەزار دیناریان دابوو، پێویستە لەمڕۆوە 7 هەزار دیناری دیکە وەک پێشەکیی دووەم بدەن. ئەم بڕە پارەیەش لەسەر بنەمای نرخی گازوایل و کاتژمێرەکانی کارکردن دیاری کراوە.
پارەکە نافەوتێت و دەبێتە قەرز
فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر مۆلیدەکان کار نەکەن، ئەو پارەیەی هاووڵاتییان دەیدەن نافەوتێت، بەڵکو وەک قەرز لای خاوەن مۆلیدەکان دەمێنێتەوە. هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا، مۆلیدەکان بەپێی ئەو بڕە پارەیەی وەریانگرتووە، کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین دەکەن.
کۆرمۆر و تەنگژەی کارەبا
هۆکاری سەرەکیی تێکچوونی دۆخی کارەبا و پەنابردنەوە بەر مۆلیدە ئەهلییەکان، بۆ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەگەڕێتەوە. بەهۆی مەترسیی بۆردوومانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کۆمپانیای دانەغاز کارەکانی ڕاگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی گرفت لە پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بە هاووڵاتییان.
600 مۆلیدە لەژێر چاودێریدان
لە ئێستادا لە ناو شاری سلێمانی 600 مۆلیدە کەوتوونەتە کار بۆ ئەوەی شوێنی کارەبای نیشتمانی بگرنەوە. قایمقامی سلێمانی جەختی کردەوە کە لیژنەکانی ئاسایش و قایمقامییەت بەردەوام چاودێریی نرخ و کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدەکان دەکەن تاوەکو غەدر لە هاووڵاتییان نەکرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









