حکومەتی عێراق: هێرشکردنە سەر پێشمەرگە و حەشدی شەعبی قبووڵکراو نییە و مووچە پارێزراوە

SNN-
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە تێیدا هێرشە مووشەکییەکانی سەر هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بەتوندی سەرکۆنە کران و چەند بڕیارێکی گرنگ لەبارەی مووچە، سووتەمەنی و مەترسیی لافاو دران.
مووشەکبارانکردنی بارەگاکانی پێشمەرگە
ئەمڕۆ 24ی ئازاری 2026، بارەگاکانی فیرقەی 7ی پێشمەرگە لە سنووری گوندی کەلەکین، لە دوو کاتی جیاوازدا بە مووشەک کرانە ئامانج. لە هێرشی یەکەم و دووەمدا کە کاتژمێر 1:05و 2:50 شەو بوون، زیاتر لە سێ مووشەک ئاراستەی بارەگاکە کران، کە بەهۆیانەوە ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.
پاراستنی سەروەریی خاک
ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا، هێرشەکانی سەر پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەریی خاک و ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکان ئەرکێکی سەرەکییە. سودانی جەختی لە ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان کردەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک لەم بارودۆخە هەستیارەدا.
مووچە و هۆشداریی لافاو
لە لایەکی دیکەوە، وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دا کە وەزارەتەکەی تەواوی مووچە و خەرجییەکان لەم دۆخەدا دابین دەکات. هاوکات وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان هۆشداریی دا لە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ناوچە نزمەکان بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە نوێیەی ڕوو لە عێراق دەکات.
پلانی نەوت و هاوردەکردنی بەنزین
سەبارەت بە کەرتی وزە، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ پلانی هەناردەکردنی نەوتی لە ڕێگەی بۆریی تورکیاوە ڕوون کردەوە. بۆ ڕێگریکردن لە هەر قەیرانێکی سووتەمەنیش، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە شێوەیەکی خێرا بەنزین بۆ ناوخۆ هاوردە بکرێت تاوەکو هیچ گرفتێک بۆ هاووڵاتییان دروست نەبێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









