ترەمپ بە 15 خاڵک کۆتایی بە گرژییەکانی لەگەڵ ئێران دەهێنێت

دۆناڵد ترەمپ
SNN
ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایان کرد، ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرقاڵی ئامادەکردنی بەڵگەنامەیەکی 15 خاڵییە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە گرژی و شەڕ لەگەڵ ئێران.
وردەکاریی مەرجەکانی ناو رێککەوتنە ١٥ خاڵییەکە:
مەرجەکانی ئەم پڕۆژەیە بەسەر سێ تەوەرەی سەرەکیدا دابەش بوون:
یەکەم: دۆسیەی ئەتۆمی و پشکنین:
– راگەیاندنی ئاگربەستی یەک مانگی بۆ رەخساندنی زەمینەی گفتوگۆ.
– لەناوبردنی تەواوی ئەو توانایە ئەتۆمییانەی تا ئێستا کۆکراونەتەوە.
– پابەندبوونی تاران بەوەی هەرگیز هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نەدات.
– قەدەغەکردنی پیتاندنی هەر جۆرە ماددەیەکی ئەتۆمی لە ناو خاکی ئێراندا.
– گواستنەوەی تەواوی ماددە پیتێنراوەکان بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.
– لەکارخستن و تێکدانی بنکە ئەتۆمییەکانی (نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ).
– رێگەدانی بێ مەرج بە ئاژانسی ئەتۆم بۆ دەستگەیشتن بە هەموو زانیاری و شوێنەکان.
دووەم: سەقامگیری ناوچەیی و توانای سەربازی:
– دەستبەرداربوونی ئێران لە پاڵپشتیکردنی گرووپە بریکارەکان و تاقمە چەکدارەکان.
– راگرتنی کردەیی هەموو جۆرە تەمویلکردن و پڕچەککردنی گروپە لایەنگرەکانی تاران.
– کراوە هێشتنەوەی گەرووی هورمز وەک ناوچەیەکی دەریایی ئازاد.
– سنووردارکردنی ژمارە و مەودای پڕۆژە موشەکییەکانی ئێران لە داهاتوودا.
– بەکارهێنانی توانای سەربازی ئێران تەنها بۆ مەبەستی بەرگری لە خاک.
سێیەم: ئابووری و گەرەنتییە ئاشتییانییەکان:
– هەڵگرتنی تەواوی ئەو سزایانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا خراونەتە سەر ئێران.
– پابەندبوونی ئەمریکا و ئیسرائیل بەوەی جارێکی دیکە هێرش نەکەنەوە سەر خاکی ئێران.
– پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی ئەتۆمی مەدەنی لە بوشەهر تەنها بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









