تا ئەو کاتەی رەزامەندی ئێمە نەبێت، هیچ دۆخێک بۆ باری پێشوو ناگەڕێتەوە

ئیبراهیم زولفەقاری
SNN
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە و ئاراستەی واشنتنی کردووە، دەڵێت، “ئەو هێزە ستراتیژییەی کە بانگەشەتان بۆ دەکرد، گۆڕاوە بۆ شکستێکی ستراتیژی. ئەو زلهێزەی جیهان ئەگەر بیتوانیبایە لەم تەنگژەیە رزگاری ببوایە، تاوەکو ئێستا رزگاری دەبوو.”
زولفەقاری لە بەشێکی پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر ئاسایشی وزە لە ناوچەکەدا و رایگەیاند، “جارێکی دیکە نە وەبەرهێنانەکانتان لە ناوچەکەدا دەبیننەوە و نە نرخی پێشووی وزە و نەوت دەبینن، تاوەکو ئەو کاتەی تێدەگەن کە سەقامگیری لە ناوچەکەدا تەنیا لە رێگەی دەستی بەهێزی هێزە چەکدارەکانی ئێمەوە مسۆگەر دەبێت.”
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران جەختی لەوە کردەوە، درووشمی ئەوان “سەقامگیری لە رێگەی هێزەوەیە” و ئاماژەی بەوەش کرد کە سەردەمی بەڵێنەکانی ئەمریکا کۆتایی هاتووە، “تاوەکو ئەو کاتەی ئیرادەی ئێمە نەبێت، هیچ دۆخێک بۆ باری پێشوو ناگەڕێتەوە. ئەم ئیرادەیەش کاتێک دروست دەبێت کە بیرۆکەی هەر کارێکی سەربازی دژی گەلی ئێران لە مێشکەکانتاندا بسڕێتەوە.”
لە کۆتایی پەیامەکەیدا زولفەقاری، لەبارەی دانوستاندن و رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەڵێت، “کەسێکی وەک ئێمە، لەگەڵ کەسێکی وەک ئێوەدا رێکناکەوێت، نە ئێستا و نە هیچ کاتێکی دیکە.”
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









