
SNN –
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربارەی بۆردومانەکەی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئێمە نەبووینەتە بەشێک لەم جەنگە و ناشبین، هیوادارین کۆماری ئیسلامی ئێران لێکۆڵینەوەی تەواو لەو بابەتە بکات و هەرێمی کوردستانیش ئاگادار بکاتەوە لەوەی چی ڕوویداوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لایەنی ئێرانی بەڵێنیان داوە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکەن و پەیامی سەرەخۆشییان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە. وتیشی: “ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین بزانین وەڵامی کۆتایی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان چی دەبێت.”
نێچیرڤان بارزانی جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێم کردەوە و ڕایگەیاند: “ئێمە بە هیچ شێوەیەک بەشێک نین و نابین لەم جەنگە، بە توندیش سەرکۆنەی ئەم هێرشانە دەکەین.”
سەبارەت بە پێگەی هەرێم لە ناوچەکەدا، سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری بووە و سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ هیچ وڵاتێکی دراوسێ، بە تایبەتیش کۆماری ئیسلامی ئێران.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، داوای کرد کە دەبێت تاران لێکۆڵینەوەی تەواو لە ڕووداوەکە بکات و لایەنی هەرێمی کوردستانیش ئاگاداربکاتەوە لەوەی کە چی روویداوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









