حکومەتى هەرێم ڕەزامەندی دا دۆسییەى زیندانییە سیاسییەکان بگوازرێتەوە بۆ بەغداد

SNN
حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیى نیشاندا لەسەر گواستنەوەى دۆسییەى زیندانییە سیاسییەکان بۆ حکومەتی فیدراڵ، بەوەش مینحەى مانگانەیان بۆ 1 ملیۆن و 200 هەزار دینار زیاد دەکرێت و مافەکانیان هاوشێوەی عێراقی لێ دەکرێت.
زیادکردنی مینحەی مانگانە
ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی، ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر پێشنیازەکەیان نیشانداوە بۆ گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیان بۆ بەغداد. بەو بڕیارە مینحەی مانگانەی زیندانیانی سیاسی لە 500 هەزار دینارەوە بۆ 1.2 ملیۆن دینار زیاد دەکرێت و سەرجەم ماف و ئیمتیازاتەکانیان لەگەڵ بەغداد هاوتا دەکرێت.
پێکهێنانی لیژنەی باڵا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد
ڕاشیگەیاند، ڕۆژى 18ـى ئازار بە نوسراوى ژمارە(3045) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى نیشانداوە لەسەر پێشنیازەکەمان و لەنوسراوەکەدا بڕیارى داوە بە” پێکهێنانى لیژنەیەکى باڵا بەسەرۆکایەتى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و ئەندامێتى سکرتێرى ئەنجوومەن و وەزیرى دارایى و ئابوورى و وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون و لەگەڵ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغداد بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی کۆتایی بە پرسی گواستنەوە و هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی تەرخانی دارایی بۆیان.
ئاماری دۆسییە و زیندانییە سیاسییەکان
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ناوی 25,824 زیندانی سیاسی ڕەوانەی بەغداد کراوە کە ڕێکارە یاساییەکانیان تەواو بووە، هەروەها 17,000 دۆسیەی دیکە ئامادەن بەڵام هێشتا وردبینییان بۆ نەکراوە. لە ئێستادا تەنها 1,591 زیندانی سیاسی مانگانە مینحە وەردەگرن کە حکومەتی هەرێم مانگانە 744 ملیۆن دیناریان بۆ خەرج دەکات، بەڵام بە کۆی گشتی ژمارەی زیندانیان لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 42,824 کەس.
گشتگیربوونی یاسا و مافە نوێیەکان
پاش هەموارکردنەوەی یاسای زیندانیانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یاساکە گشتگیرتر بووە و ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە بەهۆی کیمیابارانی هەڵەبجە، کۆڕەوی 1991 و نسکۆی 1975ـەوە ئاوارەی ئێران و تورکیا بوون. بەپێی یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2006ـی عێراق، ماوەی پێدانی مینحەکە دەبێتە 25 ساڵ، ئەمەش ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە پێشتر بۆ ماوەی 10 ساڵ مینحەیان وەرگرتووە و دەتوانن بۆ 15 ساڵی دیکە بە بڕە پارە نوێیەکە سوودمەند بن.
مەرجی جێبەجێکردنی بڕیارەکە
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی جەختی لەوە کردەوە، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و خەرجکردنی بڕە پارە نوێیەکە (1.2 ملیۆن دینار) بەستراوەتەوە بە هەبوونی یاسای بودجە لە عێراق و تەرخانکردنی دارایی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان. هیوای خواست پاش دەستپێکردنەوەی دەوام گفتوگۆکان لەگەڵ دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراق بە خێرایی ئەنجام بدرێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









