ئەردۆغان: فرمێسکی تاران و ئەسفەهان هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ هەولێر و بەغدا نییە

رەجەب تەیب ئەردۆغان
SNN-
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ئێرانی کرد و ڕایگەیاند، ئەو جەنگەی ناوچەکەی گرتووەتەوە تەنیا بۆنی خوێن و بارووتی لێ دێت. جەختیشی کردەوە کە منداڵانی تاران و هەولێر و بەغداد هەموویان جگەرگۆشەی ئێمەن و ئازارەکانیان یەکە.
ناوچەکە لە کارەساتدایە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی ئازاری 2026، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەو جەنگەی لە 28ـی شوباتەوە دژی ئێران دەستی پێکردووە، ناوچەکەی بەرەو کارەساتێکی گەورە بردووە. ئەردۆغان وتی: “منداڵانی بێتاوان لەناو قوتابخانەکانیان دەبنە ئامانجی موشەک، ناوچەکەمان بە ئازارترین ڕۆژانی سەدەی ڕابردوودا تێدەپەڕێت.”
خوێنی هەمووان یەکە
سەرۆککۆماری تورکیا باسی لەوە کرد کە جەنگ جیاوازی لە نێوان نەتەوە و مەزهەبەکاندا ناکات. ئەو وتی: “فرمێسکەکانی ئەسفەهان و تاران چ جیاوازییەکیان لەگەڵ هەولێر، بەغدا، عەممان و ڕیازدا هەیە؟ بۆ ئەو کەسانەی بۆمب دەبارێنن، جیاوازی نییە ناومان عەلی و عومەر بێت یان حەسەن و حوسێن، هەر مووشەکێک دەتەقێنرێت خوێنی ئێمەیە دەڕژێت.”
باجەکەی هەموو مرۆڤایەتی دەیدات
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە هەرچەندە ئەمە جەنگی ئیسرائیلە، بەڵام سەرەتا موسڵمانان و دواتر هەموو مرۆڤایەتی باجە قورسەکەی دەدەن. وتیشی: “ئایا بەهۆی ئەم جەنگە بێمانایەوە، ئابووریی ناوچەکەمان نییە کە خوێنی لێ دەڕوات؟ چ جیاوازییەک هەیە شیعە بین یان سوننە، کورد بین یان تورک و عەرەب و فارس، کاتێک هەموومان پێکەوە لەم جوگرافیایەدا دەژین؟”
تورکیا وەک بەردێکی پتەو ڕاوەستاوە
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی وڵاتەکەی، ئەردۆغان دڵنیایی دایە گەلەکەی و وتی: “ئەرکی ئێمە پاراستنی 86 ملیۆن هاووڵاتیی تورکیایە لە کاریگەرییەکانی ئەم جەنگە.” جەختیشی کردەوە کە سەرەڕای تێکچوونی بازاڕەکان، تورکیا وەک بەردێکی پتەو ڕاوەستاوە و ڕێگە نادات وڵاتەکەی پەلکێشی ناو گوتاری ڕق و کینە و شەڕی لایەنەکان بکرێت.
سیاسەتێکی ڕاست و دوور لە جەنگ
لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەردۆغان ڕایگەیاند کە تورکیا لەسەر ڕێگەیەکی ڕاستە و هەموو جیهانیش ئەمە دەزانێت. ئەو ڕەخنەی لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی وڵاتەکەی گرت کە دەیانەوێت تورکیا بخەنە ناو داوی جەنگەوە و وتی: “ئێمە گوێ لە بانگەشەی جەنگ ناگرین و تەنیا کار بۆ برایەتی، ئاشتی و دادپەروەری دەکەین.”
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









