
SNN-
سەرەڕای بەردەوامیی جەنگی ئێران، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، حەوت کەشتی بە گەرووی هوورمزدا تێپەڕیون.
25 و 26ـى ئازار
بەگوێرەی چاودێرییەکانی پێگەی مارین ترافیک، کە تایبەتە بە جوڵەی کەشتییە دەریاییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی 25 و 26ـی ئەم مانگەدا، حەوت کەشتی بە گەرووى هوورمزدا تێپەڕیون.
25ـی مانگ، دوو لە کەشتییەکان کە ناویان ئەگرەت و ساڤۆنا بووە و تایبەتن بە گواستنەوەی ماددەی کیمیایی و نەوت، بەبێ بار و ڕۆژێک دواتریش دوو کەشتی بە بارەوە تێپەڕیون.
هەر لە 26ـی مانگ، سێ کەشتی تایبەت بە گواستنەوەی غاز و نەوت بە گەرووەکەدا تێپەڕیون.
پاسداران 3 کەشتى گەڕاندەوە
سوپای پاسداران، لە نوێترین ڕاگەیێندراویدا دەڵێت، سێ کەشتییان گەڕاندووەتەوە کە ویستویانە گەرووەکە تێپەڕێنن و جەختیش لەوە دەکاتەوە، ڕێگە بە هیچ کەشتییەکی “دوژمن” نادەن بە هوورمزدا تێبپەڕێت.
ڕۆژنە 138 کەشتى بە گەرووەکەدا تێدەپەڕن
ئەوەش لە کاتێکدایە، جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کە بەرەو هەفتەی پێنجەم هەنگاو دەنێت، گەرووی هوورمز بەڕووی کەشتییە بازرگانییەکان دا داخراوە، ئەوەش قەیرانی وزەی بە دوای خۆیدا هێناوە و پێش جەنگەکە و لە ڕۆژانی ئاسایی دا، ڕۆژانە تێکڕا 138 کەشتی بە گەرووی هوورمزدا تێدەپەڕین.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









