وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ڕێگە نادەین ئێران باج بخاتە سەر گەرووی هورمز و ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوامن

مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN –
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، زانیاریی مەترسیدار لەبارەی نییەتەکانی ئێران بۆ گەرووی هورمز ئاشکرا دەکات و وردەکاریی نوێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دژی تاران دەخاتە ڕوو.
پلانی ئێران بۆ وەرگرتنی “سەرانە” لە گەرووی هورمز
ڕوبیۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەنگە ئێران بڕیاری دروستکردنی سیستمێکی وەرگرتنی پارە بدات بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز. لەو بارەیەوە وتی: بە گرووپی حەوتمان ڕاگەیاندووە کە خۆیان ئامادە بکەن، چونکە ئێرانییەکان دەیانەوێت دوای شەڕ، تەنها لە بەرامبەر پارەدا ڕێگە بە کەشتییەکان بدەن تێپەڕ بن.
وتیشی: بڕیارێکی لەو شێوەیە قبوڵکراو نییە، ڕێگە نادەین ئێران هیچ باج و سەرانەیەک بسەپێنێت و دەبێت وڵاتانی دیکەش بەشداری بکەن لە کراوە هێشتنەوەی گەرووەکەدا.
ئامانجە سەربازییەکان و لێدانی بنکە ئەتۆمییەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن و کەمێک پێش ئێستا وێستگەی ئاوی قورس لە شاری ئاراک لە ناوەڕاستی ئێران کراوەتە ئامانج. تەوەری سەرەکی هێرشەکانی ئەمریکا بریتین لە تێکشکاندنی کارگەکانی بەرهەمهێنانی موشەک، درۆن، هێزی ئاسمانی و دەریایی ئێران و دەشتوانین ئامانجەکانمان بەبێ هێزی زەمینی بپێکین.”
وتیشی: پێشبینی دەکرێت ئۆپەراسیۆنەکان تەنها چەند هەفتەیەک بخایەنن نەک چەند مانگێک.
پەیام بۆ گەلی ئێران و دەسەڵاتدارانی تاران
ڕوبیۆ باسی لەوە کرد کە ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاوازتر دەبێت و ئاماژەی بەوەدا کە گەلی ئێران شایستەی ڕژێمێکی زۆر باشترن لەم “ڕژێمە توندڕەوە”.
وتیشی:” پێویستە ئێرانییەکان پەیوەندیمان پێوە بکەن و ئەو کەسە دیاری بکەن کە نوێنەرایەتییان دەکات بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکەین.”
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









